لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
واڕێکه‌وت ڕۆژێ له‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێکی له‌بار بوون، سووزاننا له ته‌ک دوو خزمهتکاریدا چوونه نێو باخه‌که. ڕۆژێکی گه‌رم بوو، سووزاننا گه‌ره‌کی بوو خۆی بشوا. که‌س له باخه‌که‌دا نه‌بوو بێجگه له‌و دوو پیاوه دادوه‌ره. ئه‌وانیش له شوێنێکا خۆیان حه‌شاردابوو و چاوه‌دێری سووزاننایان ده‌کرد.
چیرۆکی سووزاننا
له بابیلۆن پیاوێک به ناوی یواکیم ده‌ژیا. یواکیم سووزاننای کچی چڵیاسی ژن بوو. سووزاننا ئافره‌تێکی ئێجگار جوان و یه‌ک له‌و ژنه له خواترسانهش بوو. باب و دایکیشی پیاوچاک بوون و کچه‌که‌یان به ئایینی مووسا په‌روه‌رده کردبوو. یواکیم پیاوێکی دارا بوو، باخیکی جوانی له ته‌نیشت ماڵه‌که‌یه‌وه هه‌بوو.
یواکیم له‌و شاره‌دا له هه‌موان به‌ڕێزتر بوو، هه‌ر بۆیه ماڵه‌که‌ی په‌ناگایه‌ک بوو بۆ جووله‌کان.
هه‌ر له‌مساڵه‌دا دوو که‌س له پیاوانی به‌ساڵاچوو به قازی دانرابوون؛ وه‌ک مه‌سیح ده‌ڵێ، نه‌هامه‌تی بابیلیۆن له قازییهکانهوه داکه‌وت که فه‌رمانڕه‌وای خه‌ڵک بوون. کێشه‌یه‌کی وا له ماڵی یواکیم ڕوویدا.
نیوه‌ڕۆژان که خه‌ڵک بۆ خواردن و حه‌سانه‌وه به‌ره‌وماڵ ده‌چوونه‌وه، سووزاننا بۆ گه‌ڕان ده‌چووه باخه که‌یان. ئه‌م دوو پیاوه قازییه هه‌موو ڕۆژێ سووزاننایان ده‌بینی
ده‌چێته باخه‌که‌وه بۆ گه‌ڕان.
ئه‌م دوو پیاوه گه‌لێک دڵیان چووبووه سووزاننا و ئاگری هه‌وه‌س له دڵیان‌دا داییسا و ئاوه‌ز و بیریان به گۆمڕایی و لاڕێییدا چووبوو. هیچ بیریان له خودا و له دادوه‌ریش نه‌ده‌کرده‌وه. ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی هه‌ر دووکیان برینداری ئه‌وینی سووزاننا بوون، به‌ڵام له‌ڕوویان نه‌ده‌هات هه‌ست و ئاره‌زوویان سه‌باره‌ت به سووزاننا، له‌لای یه‌ک ده‌رببڕن، چونکه ئه‌م کاره‌یان به‌لاوه شه‌مه‌زاری بوو. به‌وحاڵه‌ش هه‌موو ڕۆژێک هه‌وڵیان ئه‌وه‌بوو سووزاننای ببینن.
ڕۆژێک یه‌کیان به‌ویتری گوت: ''با بڕۆینه‌وه ماڵ، کاتی نیوه‌ڕۆیه.'' پاش ئه‌وه‌ی له یه‌ک جوێ بوونه‌وه، هه‌رکام به‌ره‌و ماڵی خۆیان وه‌ڕێ که‌وتن، که‌چی هه‌مدیسان گه‌ڕانه‌وه هه‌مان جیگه‌ی که له یه‌ک جوێ ببوونه‌وه. کاتێ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان له یه‌کتر پرسی به‌ناچار پێیان نا به ئاره‌زووی ده‌روونیاندا؛ بۆیه بڕیاریاندا هه‌ر دوو پێکه‌وه سووزاننای به ته‌نیایی گیر بهێنن.
واڕێکه‌وت ڕۆژێ له‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێکی له‌بار بوون، سووزاننا له ته‌ک دوو خزمهتکاریدا چوونه نێو باخه‌که. ڕۆژێکی گه‌رم بوو، سووزاننا گه‌ره‌کی بوو خۆی بشوا. که‌س له باخه‌که‌دا نه‌بوو بێجگه له‌و دوو پیاوه دادوه‌ره. ئه‌وانیش له شوێنێکا خۆیان حه‌شاردابوو و چاوه‌دێری سووزاننایان ده‌کرد.
سووزاننا به خزمه‌تکاره‌کانی گوت: ''بڕۆن جام و سابوونم بۆ بهێنن. ده‌رگاکانیش داخه‌ن با خۆم بشۆم.'' خزمه‌تکاره‌کان فه‌رمانه‌که‌یان بهجێهاورد و ده‌رگاکانیان داخست و له ده‌رکێکی تایبه‌ته‌وه چوونه ده‌ره‌وه. هه‌ر که خزمه‌تکاره‌کان چوونه ده‌ر، دوو دادوه‌ره‌که له جێی خۆیان ده‌رپه‌ڕین و هورووژمیان برده سه‌ر سووزاننا و پێێانگوت: ''هه‌موو ده‌رکه‌کان داخراون و که‌سیش ئێمه نابینێ، ئێمه‌یش ئه‌وینداری تۆین؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمانا جووت ده‌بی ئه‌وا باشه ، ئه‌گینا ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ له ته‌ک پیاوێکی گه‌نجا بووی: بۆیه خزمه‌تکاره‌کانت له خۆت دوور خسته‌وه.''
سووزاننا ئاخێکی هه‌ڵکێشا و گوتی: ''له هه‌موو لاوه که‌وتوومه ته‌نگانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره بکه‌م مه‌رگم بێ، ئه‌گه‌ر نه‌شیکه‌م له چنگ ئێوه رزگاریم نایه. چاکتره بکه‌ومه چنگ ئێوه تاکوو تووشی ئه‌و گوناحه ببم که خوا ئاگای لێیه.'' ئه‌مه‌ی گوت و به ده‌نگی به‌رز هاواری کرد؛ ئه‌و دوو پیاوه‌ش به سه‌ریا نه‌ڕاندیان.
یه‌کیان ڕای‌کرد و ده‌رگای باخه‌که‌ی کرده‌وه. خزمه‌تکاره‌کان که ده‌نگی هاواریان له باخه‌که‌دا هاته گوێ، له ده‌رگای تایبه‌ته‌وه به ڕاکردن هاتنه نێو باخه‌که بزانن چی قه‌وماوه. دادوه‌ره‌کان که باسه‌که‌یان گێڕاوه خزمه‌تکاره‌کان هه‌ستی شه‌رمه‌زارییان
کرد: چونکه ئه‌وان هه‌رگیز شتێکی وایان له سووزاننا نه‌بیستبوو
ڕۆژی دوایی که خه‌ڵکێکی زۆر لای یواکیم مێردی سووزاننا کۆببوونه‌وه، دوو دادوه‌ره‌که‌ش به دڵێکی پڕ له قین و شه‌یتانی هاتن و به خه‌ڵکه‌که‌یان وت: ''بنێرن له شوێن سووزاننای کچی چڵیاس و ژنی یواکیم.'' که ناردیان، سووزاننا له‌گه‌ڵ دایک و باب و مناڵه‌کانی و هه‌موو خزمه‌کانی هات. سووزاننا ژنێکی ئێجگار جوان بوو. ئه‌م پیاوه به‌دکارانه فه‌رمانیاندا سه‌رپۆشه‌که‌ی له‌سه‌ر داگرن )چونکه سووزاننا خۆی داپۆشیبوو( بۆ ئه‌وه‌ی تێربن لهجوانییهکهی. هه‌موو هاوڕێکانی و ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون ده‌ستیانکرده گریان. دوو دادوه‌ره‌که ده‌ستیان خسته سه‌ر سه‌ری سووزاننا، ئه‌ویش به چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه ڕووی له ئاسمان کرد: چونکه دڵی به خوا قایم بوو. قازییه‌کان وتیان: ''ئێمه ته‌نیا له باخه‌که‌دا ده‌گه‌ڕاین، ئه‌م ژنه به دوو خزمه‌تکاره‌که‌یه‌وه هات، ده‌رگاکانی داخست و دوو خزمه‌تکاره‌که‌ی ناردنه ده‌ره‌وه. پیاوێکی گه‌نج که له‌وێ خۆی شاردبۆوه هات بۆ لای و پێکه‌وه خه‌وتن. ئێمه له گۆشه‌یه‌کی باخه‌که وه‌ستابووین و ئه‌م کاره ناشیرینه‌مان به چاو دیت. ڕامانکرده لایان. نه‌مانتوانی ئه‌و پیاوه بگرین: چونکه له ئێمه به‌هێزتر بوو، توانی ده‌رگاکه بکاته‌وه و هه‌ڵێ. به‌ڵام ئه‌م ژنه‌مان گرت، لێیمان پرسی، ئه‌و پیاوه کێ بوو؟ هیچی نه‌گوت. شایه‌تی ده‌ده‌ین به ڕاستبوونی هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی گوتمان.''
شۆڕای خه‌ڵکه‌که به شایه‌تی ئه‌م دوو قازییه بڕوای هێنا و سه‌زای مردنی بۆ سووزاننا دیاری کرد.
سووزاننا به‌ده‌نگی به‌رز ناڵاندی و گوتی: ـ''ئه‌ی خوای گه‌وره، تۆ که له‌م نهێنییه ئاگاداری، تۆکه هه‌موو شتێک به‌رله ڕوودان ده‌زانی، ئاگادار به ؛ من ده‌بێ به گوناحی کارێ بمرم که نه‌مکردوه و ئه‌م پیاوه بهدنیهادانه بۆیان هه‌ڵبه‌ستووم.''
خوا ناڵه و سکاڵای سووزاننای بیست. له کاتێکدا به‌ره‌و په‌تی خنکاندنیان ده‌برد، ڕۆحی مقدس له قالبی پیاوێکی گه‌نجدا به ناوی دانیال هاته زمان: به ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد : ''من له پاکی و بێگوناهی ئه‌م ژنه دڵنیام.'' خه‌ڵکه‌که هه‌موو به‌ره‌وڕووی گه‌ڕانه‌وه و گوتیان: ''به‌م قسانه تۆ ده‌یانکه‌ی ده‌تهه‌وێ بڵێێ چی؟'' ئه‌ویش له نێو خه‌ڵکه‌که‌دا هه‌ستا و گوتی: ''ئایا ئێوه کوڕانی ئیسڕائیل ئه‌وه‌نده گێل و نه‌زانن که به‌بێ هیچ تاقیکردنه‌وه یان ئاگاداری له ڕاستییه‌که سه‌زای مردن ده‌ده‌ن به‌سه‌ر کچێکی ئیسڕائیلدا؟ بگه‌ڕینه‌وه بۆ دادگاکه: ئه‌وانه شه‌هاده‌تی درۆیان داوه دژ به‌و کچه.'' بۆیه هه‌موو خه‌ڵکه‌که خێرا گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی دادگاکه. قازییه‌کان به دانیالیان گوت: ''ئاوه‌ره لامان دانیشه، پیشانمان بده با بیبینین ئه‌و شانازییه‌ی که خوا وه‌ک دادوه‌ر داویه به تۆ.''
دانیال پیی گوتن: ''ئه‌م دوو پیاوه له یه‌ک جوێ بکه‌نه‌وه، من تاقیان ئه‌که‌مه‌وه.'' کاتێک دوو قازییه‌که له یه‌ک جیا کرانه‌وه، یه‌کیانی بانگ کرد و پێێ گوت: ''ئه‌تۆ که به به‌دکاری گه‌وره بووی، ئێستا ئه‌و تاوانه‌ی که کردووته روون ده‌بێته‌وه؛ چونکه تۆ دادوه‌رییه‌کی درۆیینت کردوه، بێتاوانێکت به تاوانبار داناوه، هێشتووته تاوانکار ئازاد بێ له درێژه‌دانی تاوانکاریدا؛ ئه‌گه‌رچی خوا فه‌رموویه: پیاوچاک و بێ‌تاوان ناکوژرێن. ئێستاکه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و ژنه‌ت دیوه، پێمان بڵێ، له ژێر کامه دارا دیتت، ئه‌و دوانه له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆببوونه‌وه؟''
قازییه‌که وه‌ڵامی داوه: ''له ژێر دارێکی کوندووردا.'' (mastic)
دانیال ئه‌می نارده لاوه و فه‌رمانیدا ئه‌ویتر بهێنن. که هێنایان لێی پرسی: ''ئه‌تۆ توخمی که‌نعان، نه‌ک یوودا، جوانی تۆی به لاڕێدا برد و هه‌وه‌س گومڕای کردی. بۆیه ئاوا له‌گه‌ل کچانی ئیسڕائیلدا ره‌فتار ده‌که‌ی، ئه‌وانیش له ترسا فه‌رمانت ده‌به‌ن؛ ئێستاکه پێم بڵێ: له ژێر کام دارا ئه‌و دوانه‌ت پێکه‌وه گرت؟'' قازی وه‌ڵامی دایه‌وه: ''له ژێر داریکی به‌ڕوودا.'' دانیال پێی گوت: ''باشه؛ تۆش دژ به سه‌ری خۆت درۆت کرد: بۆیه فریشته‌ی خوا به شمشێره‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌کا بتکا به دوو له‌ته‌وه و له نێوت به‌رێ.''
ئا به‌مجۆره هه‌موو خه‌ڵکه‌که دژ به‌م دوو دادوه‌ره هه‌ستان. دانیال به تاوانی شه‌هاده‌تی درۆ که بۆخۆیان دانیان پێدا نابوو مه‌حکوومی کردن. به پێی قانوونی مووسا هه‌ر ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کردن که ئه‌وان ده‌یانویست له‌گه‌ڵ سووزاننای بکه‌ن.
به‌مجۆره چڵیاس و ژنه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ یواکیم و هه‌موو خزم و که‌سه‌کانیان ستایشی خوایان کرد بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نادروستییه‌ک له سووزاننا نه‌دۆزرابۆوه. له‌و ڕۆژه‌وه ناوبانگی دانیال له نێو خه‌ڵکدا به‌رز بۆوه.
ژێرنووس:
چیرۆکی سووزاننا
وه‌رگیراوه له کتێبی ـApocrypha
ـ له‌سه‌ر عیسا و ئایینی مه‌سیح.
سووزاننا لە سەرەتاوە، بەشێک لە کتێبی دانیال یان ئینجیلی کۆن بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە عیبری نەبووە و نەشزانراوە نووسەرەکەی کێیە، لەو کتێبە وەلا نراوە. هەر چۆنێک بێت، سووزاننا چیرۆکێکی، زۆر سیر و نائاساییە. بە شێوەیەکی وەستایانە و هێزێکی بەجۆش و سەرنجڕاکێش وتراوەتەوە.
ئەمەش وەرگێردراوی دەقی ئینگلیسی، بەرگی چواری 'ئەدەبی عیبری کۆن بۆ هەموان'ە کە ساڵی ١٩٠٧ J.M.Dent and Sons لە چاپی داوە.