عبدالقادر ئەرسەلان
لە بەردەم ئاگردانەکە دانیشتبوو لای نەوەکانی، باسی خەم و عەزاب و قەهرەکانی ژیانی خۆی بۆ دەکردن. لەپڕ کوڕەزاکەی وتی: باپیرە کە تۆ تووشی ئەو هەمووە دەردە بووی، ئەی چۆنە تا ئێستا ماویت و دەژیت؟ بەگەروێکی پڕ لە غوبار و نووساوەوە، وتی:"بەخوا کوڕم لەبیرم چوو خۆم بکوژم، لەبیرم چوو".
خەونێکی جوانە مەرگ
عبدالقادر ارسلان
لە بەردەم ئاگردانەکە دانیشتبوو لای نەوەکانی، باسی خەم و عەزاب و قەهرەکانی ژیانی خۆی بۆ دەکردن.
لەپڕ کوڕەزاکەی وتی: باپیرە کە تۆ تووشی ئەو هەمووە دەردە بووی، ئەی چۆنە تا ئێستا ماویت و دەژیت؟
بەگەروێکی پڕ لە غوبار و نووساوەوە، وتی:"بەخوا کوڕم لەبیرم چوو خۆم بکوژم، لەبیرم چوو".