ما 9363 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گرفتێک

ژیان کۆمەڵێک رووداوە، کە بە درێژایی زەمەنێکی هێڵ ئاسا، واتە خەتی، روودەدەن و خەسڵەت و لایەنە سەرەکییەکانی ژیانی ئێمە پێکدێنن. هەتا رووداوەکان زۆرتر بن، ئەوا ژیان پڕ ناوەڕۆکترە. رووداوەکانیش دەکرێ لە بنەماڵەوە دەست پێبکەن، تا کۆڵان و لەوێوە بۆ ناو دونیای بەرین.

بەڵام ئێمە هەموو رووداوەکانمان لەبیر نامێنێ. ئەوانەمان لە یاددا دەمێنێ کە زۆرتر کاریگەرییان لەسەر داناوین. بۆ وێنە ئەشق، مەرگی ئازیزان، سەرکەوتن و شکستەکانمان. بۆیە کاتێک ئاوڕ لە ژیان دەدەینەوە، ئاوڕدانەوەکانمان بەشێوەی هێڵ ئاسا نیە و بەڵکو بە شێوەی پاشە و پێشە، واتە ئەوەی وا لە زمانی ئەدەبدا پێی دەڵێن 'جریان سیال ذهن'. رووانینی ئێمە بۆ رابردوو بە زەحمەت خۆی لە گێڕانەوە و وەبیرهاتنەوەی خەتیدا دەبینێتەوە. ئەوەی وا کاریگەرترە، زیاتر پانتایی زەین و بیرەوەری داگیردەکا.

کەواتە ژیان وەک ئەوەی روویداوە و وەک ئەوەی لە دەروونی ئێمەدا روودەدا، جیاوازە. لێرەوە دوو جۆر لە ژیان شکڵ دەگرن: یەک وەک ئەوەی وا لە واقعدا هەیە و، یەک وەک ئەوەی لە زەینی ئێمەدا هەیە. رەنگە هەموو هەوڵی ئێمەیش بۆ لێک نزیککردنەوەی ئەم دووانە بێت. هەوڵێک کە هەموو تەمەنمان بەشوێنیدا عەوداڵین.

رەنگە ئێمە قەت نەگەینە ئەوەی چۆن ژیاین و، چۆن ساتەکانمان بەڕێ کرد. ئەم سەرگەردانییە لای چیرۆکنووسان گەورەترە.

سایتی قەڵەم

٢٣ مانگی حەوتی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت