وەرگێڕ: سامان حسینی
مەخابن بێچولەکوژانی بەئەزموون
مەلالە بە بەردباران وخوشکم لە ماڵێ گیانی داو منداڵەکانم لە کابول و
ژنە بێ مێردەکانیش لە لێوارەکانی کوەیت
مادام بۆ ئێمە لەبەردەم کام پەرتووکی بێ گومان دا مردووین؟!
ئاخ خۆزگە...
هەلبەست: سەی عەلی ساڵحی
وەرگێڕ: سامان حسینی
قانگەڵاشکی بەدەم باوە ئاگادار دەبوو... کە چ خەزەڵوەرو سەرماوەزێکی دەست بە کێردو ساتوور...سیبەری خەنجەری داموکلیسەی هاتۆتەوە بەسەر سەری بەرخۆلەو کاژیلەو ئاسک و کەلەکێویەکان دا...
ئاخ خۆزگە...
بنچکی بێ خاوەن
لەسەر ڕێگەی پەلامارو هێرشی گژەباو لەنگێزە
چ پەرتەوازەو بێ لانەیەکی بەرەهووت و چ چڵۆسکێکی بەخۆڵەمیشی قوڵکەیەک...
چەماندتمەوە ئەی مەلا
بەڵام باشە بە تاوانی کامە سنوربەزاندن؟!
لە پێچ و خولی قامچی گژەبا خولقاندوە؟
مادام لە خاکی تۆدا بەژنی زام...
ئیتر لەمە زیاتر چۆنم بانگ دەکەی لەبێ دەنگی نیشتمان دا
منی بەرخۆلەی سەبڕاو بەسەر دارەوە
داپاچراوی لە قوژبن و سووچی تۆدا...
مێزەرکۆتی نرکەی قامچی لە ژنانی یاخی...
بەفتوای بنوسەکەی قەڵای قەندەهار
ئیتر لەمە زۆرتر چیت گەرەکە
مادام بودات کوشتەوە لە بامیان
کۆترەباریکەشت کوشتەوە لە بادغەیس؟!
مەخابن بێچولەکوژانی بەئەزموون
مەلالە بە بەردباران وخوشکم لە ماڵێ گیانی داو منداڵەکانم لە کابول و
ژنە بێ مێردەکانیش لە لێوارەکانی کوەیت
مادام بۆ ئێمە لەبەردەم کام پەرتووکی بێ گومان دا مردووین؟!
کە جگە لە بێ دەسەڵاتی و بێ پاڵپشتی مرۆڤ جگە لە کەلەبەری پاردەو گلکۆی ئەنفالەکان هیچی تریان نەدیوە
مادام ئەم خاتونە بە چاوبەندەوە کەی لە قوژبنی هەزار داشاردراو دەرباز دەبێ ؟
مەخابن ئەی مەلا
ئاخ خۆزگە تێ دەگەیشتی کە رەنگە تۆش
لە ژنێک بووی...