ما 2292 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

عەلی حەمەڕەشید

تیشکی خۆر لەگەڵ باران

خۆشی دەدەن بەم ژینە

دەبنە ھۆی نەخشاندنی

تابلۆی پەلکەزێڕینە

یاری لەگەڵ هەور و باران

.

عەلی حەمەڕەشید

.

چاوشارکێ لەگەڵ ھەور و

سەما لەگەڵ باراندا

بوون بەخۆشترین یاری

لە پاییز و زستاندا

...

بۆ وەرزی بەھارانیش

ھەور و تەرزە و بارانە

دەبن بە جێگەی سەرنج

ھێندە دیمەنیان جوانە

...

تیشکی خۆر لەگەڵ باران

خۆشی دەدەن بەم ژینە

دەبنە ھۆی نەخشاندنی

تابلۆی پەلکەزێڕینە

...

سەرچاوەی ژیانەوەی

خاک و ڕوەک بارانە

بۆ مرۆڤ و گیانلەبەر

پێویستن لەم ژیانە

.....

دەریا و ڕوبار پڕ دەبن

زۆر دەبێ ئاوی کانی

ئاژەڵ و باڵندەکان

دەژین بە شادومانی

 

گەڕان بۆ بابەت