ما 3764 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ناو خولانەوەدا

گەڕانەوەی تالیبان بۆ دەسەڵات لە دووای بیست ساڵ، دەتوانێ ئەو پرسەمان لا ببوژێنێتەوە کە داخۆ رەوتی مێژوو بازنەییە، یان هێڵی. گەڕانەوەی هێزێک کە لە دەرەوەی مێژوو وێنادەکرا و هیچ بەختێک بۆ گەڕانەوەی لە بنەڕەتدا نەدەبینرا، هەموومانی دووچار سەرسامی کرد. ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە سەرسامی بە جۆرێک پێوەندی هەیە بە خولانەوە لە ناو بازنەدا.

سەردەمانێک ئۆگۆستین'، قەشەی فیلسووف لە دژی بۆچوونی یۆنانییەکان راوەستا و، گوتی زەمەن هێڵ ئاسایە نەک بازنەیی. جگە لەمە گوتی زەمەن خاوەن ئامانجە.

بەڵام گەڕانەوەی تالیبان بە جۆرێک ئێمە دەگەڕێنێتەوە بۆ بۆچوونی یۆنانییەکان سەبارەت بە زەمەن و رووانینی ئۆگۆستین مان لەبەر چاو دەخا.

لە زەمەنی هێڵ ئاسادا، کات خاوەن ئامانجە و، لە زەمەنی بازنەیی خاوەن دووپاتبوونەوەیە.

وادیارە هەندێ شوێن لە سەر زەوی زیاتر شمولی زەمەنی بازنەیی دەکەن تا هێڵی. دیارە گەر باوەڕمان بە پانتاییەکی زیاتر لە زەمەن بێت، ئەم وێنایەیش لە دەروونی ئێمە بگۆڕدرێ.

سایتی قەڵەم

١ مانگی نۆی ٢٠٢١

 

گەڕان بۆ بابەت