ما 661 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سووکایەتییەوە تا کارەسات

هەست بەسووکایەتی کردنی زۆر، دەتوانێ سەرچاوە و هۆکاری گەورە بێت بۆ دەستپێکی توند و تیژی. ئەمە تەنیا لە ژیانی تاکەکەسیدا ناخوا، بەڵکو لە ژیانی گروپیشدا خۆی نیشان دەدا. هەر بە گوێرەی ئەوەی گروپیش گەورەترە، مەیدانی کارتێکەریی توندوتیژی فراوانتر و یەکجار بەربڵاوترە.

مێژوو پێمان دەڵێ یەکێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شەڕی دووی جیهانی لە لایەن نازییەکانەوە، ئەو هەست بە سووکایەتی کردنە بوو کە بە هۆی پەیمانی 'ڤێرسای'یەوە لە دووای کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهان بە سەر ئاڵماندا سەپێنرا. شەڕێک کە تێیدا بە دەیان میلیۆن مرۆڤ بوونە قوربانی.

بەڵام سەیر ئەوەیە ئەوەی وا هەست بە سووکایەتی دەکا، کاتێک شەڕەکە هەڵدەگیرسێنێ، لای وایە دەتوانێ بە سەرکەوتن بگا و لایەنی بەرامبەر بخا. هەست بە هێزی دەروونیی سەیر و سەمەرە لە خۆیدا، یاخود تووڕەیی بەهێز و نەخوێندنەوەی دروستی دۆخ وای لێدەکات زۆر گوێ نەداتە هەل و مەرجی کاتی شەڕ یاخود ئاکامی شەڕ.

ئەزموونیش پێمان دەڵێ زۆربەی کات شەڕەکان کارەساتیان لێ دەکەوێتەوە. واتە تۆڵەسەندنەوە ناگاتە تۆڵە ئەوەندەی دەگاتە کارەسات بۆ هەر دوو لا.

بۆیە گرینگە کەس یان گرووپێک کە هەست بە سووکایەتی دەکا، چلۆن بەرپەرچی ئەو دۆخەی وا تێی کەوتووە بداتەوە. لە بیرمان بێت سووکایەتی تەنانەت بە مەبەستی رەوینەوەی بە هۆی توندوتیژییەوە دەتوانێ بگاتە کارەساتی یەکجار بەربڵاوتر.

سایتی قەڵەم

٢٠ مانگی ئۆکتۆبری

گەڕان بۆ بابەت