سەباح رەنجدەر
ڕێبواری سێزده‌یه‌م سه‌رزه‌مینی هه‌موو ناوه‌كان
به‌هێمنی له هه‌موویان دووركه‌وتمه‌وه و ته‌نیاییم له پشت سێبه‌ر نه‌گه‌ڕا
سیما و ساڵه‌كان له پێ پیرۆزه‌وه
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
1
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره بیرده‌كاته‌وه و له مه‌ی سووره‌وه دێ
سه‌رله‌نوێ سه‌یری بای سهرپهنجهره ده‌كه‌مه‌وه
له كۆتایی ڕێگا دانیشتووم و سڵاو وه‌رده‌گرمه‌وه
چاوم ماندوو نییه به زۆربینی
***
ڕێبواری یه‌كه‌م زێوان
بوون تێیدا له به‌یانیی خۆڵه‌مێشی و مانگی نیوه‌گیان نامێنێته‌وه
ڕێبواری دووه‌م ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند
سێبه‌ری دیكتاتۆر نه‌یهێشت چیا خه‌ونی شه‌هیدانمان پێ بدات
ڕێبواری سێیه‌م خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه
گوڵم له بێئاگایی نه‌چنیوه و نهێنی گه‌شه‌كردنم دره‌وشانده‌وه
ڕێبواری چواره‌م شه‌ڕی چل ساڵه
نوێژی دڵنیایی خۆی دووگوردی بۆ هه‌ڵبژاردم و ده‌ستی له‌سه‌ر ناوچه‌وانم دانا
ڕێبواری پێنجه‌م مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه
مانگی هه‌ڵاتوو سواری ئه‌سپى به په‌مۆ شۆردراو بوویمه جێم بهیڵه
ڕێبواری شه‌شه‌م سه‌د و یه‌كشه‌وه
باڵنده‌یه‌كی تازه‌فڕ چووه ناو دێوجامه ئاسمان دواى ئاسمان بۆنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كرد
ڕێبواری حه‌وته‌م ساڵی سفر
له كاتی كۆنم ڕوانی و گه‌مارۆی شاره نوێیه‌كانم شكاند
ڕێبواری هه‌شته‌م سروودی زه‌وی
جارێك له جاران له ماڵی دره‌ختێك تاسه‌م پشووی دا
ڕێبواری نۆیه‌م حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم
من و قۆزاخه له بینینێك چاومان ترووكا و بۆنی مۆمی سووتاومان كرد
ڕێبواری ده‌یه‌م دواكه‌وتن له كه‌شتیی نووح
گه‌یشتن ئه‌ستێره‌ی تاریك نه‌كردم و به ته‌نیا ڕام نه‌كرد
ڕێبواری یازده‌یه‌م به‌ها و هه‌ڵه‌ی پێشبینییه‌كان
گه‌رمایی گۆنای چیا مۆن بوو
ڕێبواری دوازده‌یه‌م سه‌ره‌تا وشه بوو
شه‌پۆلی هه‌ڵچوو لێی دام له ژووری سارد و نزم هه‌نگاوم نه‌نا
ڕێبواری سێزده‌یه‌م سه‌رزه‌مینی هه‌موو ناوه‌كان
به‌هێمنی له هه‌موویان دووركه‌وتمه‌وه و ته‌نیاییم له پشت سێبه‌ر نه‌گه‌ڕا
2
ئه‌سپی ناڵ په‌لكه‌زێڕینه‌یی به مانگم گوتووه
تاریكی درێژه‌ناكێشێ ده‌ركه‌وه
كۆمه‌ڵێك وێنه سێبه‌ری ئه‌ییوبن به دیواری ژووره‌كه‌مه‌وه
ئه‌وه‌ی گوتیان ته‌مه‌نی نه‌مریی و حیكمه‌ت بوو
په‌رده‌ی گوێم بووه تۆمار و پێشانگای نایاب
پێ پیرۆز له ڕێی دیداری ڕوخسار ڕووناك
له قاپێكی قوڕ میوه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاگرتووه
خودایه نهێنی ڕوخسار ئاشكرابكه
دڵ خۆی شه‌راب له جام ده‌كا
خومار له خه‌و هه‌ڵده‌ستن و له خۆیان ڕووناك ده‌بنه‌وه
به به‌رچاوی به‌رچاوته‌نگان له شه‌قامی لۆمه تێده‌په‌ڕن
بۆنی هه‌ویری هه‌ڵاته له داره‌بازه‌م هه‌ڵده‌ستێ
به‌ره‌و شوێنی كوشتن و ده‌ركه‌وتنم هه‌ڵمگرن
له ئێستادا هه‌موو شتێك درێژده‌بێته‌وه
دره‌ختیش زوو كه‌وته سێبه‌رگرتن
له شوێنێك وه‌ستاوم ئاگاییم له‌باره‌ی هه‌وره‌وه هه‌یه
باڵنده‌ی ناو بای سه‌ر په‌نجه‌ره باڵ و ئاسمانی كه‌وته لام
هاته ناو نابیناكانه‌وه
باوه‌شمان تێكوه‌رینا و بیرمان له بینایی و بینین كرده‌وه
ئه‌وانه‌ی له شه‌قامی لۆمه په‌ڕیونه‌ته‌وه سه‌یرمان ده‌كه‌ن
له چاوی چیای به‌كه‌ڵه‌كێوی گه‌رمترن
بینین خۆی بێتاوانه سزای بینینێكی تر نییه
تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ولێر