ما 465 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خۆفریودان

سەردەمانێک سیاسەت لەسەر پێشکەشکردنی مرۆڤی کامڵ کاری دەکرد. نەک تەنیا کۆمەڵگا، بەڵکو هەموو ئەو تاکانەی وا دەچوونە ناو حیزبێکی سیاسیی تایبەتەوە، بە گوێرەی ئەم خەونە وەک مرۆڤێکی کامل لە رێکلامەی حیزبیدا رووەو دەرەوە باسیان لێدەکرا و بەتایبەت کە دەکوژرا (یان شەهید دەبوو)، وەها خەسڵەتە باشەکانی بەرجەستەدەکرانەوە کە لە راستیدا غەریب دەینواند. خەسڵەتە خراپەکانیش دیزە بەدەرخونە دەکران.

مرۆڤەکانیش، چ ئەوانەی لە دەرەوەی حیزبەکە بوون و چ ئەوانەی لە ناوەوە بوون، باوەڕیان بەم چیرۆکە دەکرد، تەنیا لەبەر ئەوەی زۆرینە کەسەکەیان نەدەناسی و هاوڕێیانیشی لەم پیاهەڵگوتنەدا خۆیان دەدیتەوە! ئەوان لەم پیاهەڵگوتنەدا، ئیستا و داهاتووی خۆشیان دەبینییەوە.

بەڵام هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە کەسەکان دەناسن، دەزانن وەها نیە و نەبووە. هیچ مرۆڤێکی ئەوەندە کامڵ لە دونیادا بوونی نیە، بەوانەیشەوە وا خەونی گەورە دەبینن.

رەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی شکست ئەمە بێت. پیاهەڵگوتنەکان، لە راستی دوورمان دەخەنەوە و وێنایەکی ناڕاستمان لە ئاست رووداوەکان پێشكەش دەکەن.

سایتی قەڵەم

٨ دێسێمبری ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت