ما 4293 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

تێگەیشتن بە بێ تاوانبارکردن

چیرۆک ئەوەندەی دەبێتە هۆکاری تێگەیشتنمان لە کردە و لە دەروون و زاتی مرۆڤ، نابێتە هۆکاری ناسینی هۆکارەکانی کردە و دەروون و زات. هەندێ جار، تێگەیشتن، گرینگترە لە ناسینی هۆکارەکان و ئەمە دەبێتە هۆی تۆلێڕانس و وشیاری زیاتر بەرامبەر بە یەکتری.

زۆر جار هۆکاری کردەکانی مرۆڤ نادیارن، یاخود دۆزینەوەیان دژوارە، یان رەنگە هەر لە بنەڕەتدا هۆکارێک جگە لە ئیرادە و حەزی لە پشت نەبێ. مرۆڤ لە چوارڕێیانی پێکەگەیشتنی دونیایەک رووداو و شتە، جاری وایە هۆکاری کردەکانیشی لە خۆی نادیارن.

چیرۆک بە بێ ئەوەی بمانگەیەنێتە هۆکار، دەمانگەیەنێتە ئەوەی کە مرۆڤ لە ئاڵۆزی خۆیدا ببینین و بۆیە زیاد لە رادە چاوەڕوانیمان لێی نەبێ. زۆر جار دەبێ مرۆڤ تەنیا وەک خۆی ببینین.

چیرۆک، دەروازەیەکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە یەکتر بە بێ تاوانبارکردن.

سایتی قەڵەم

١٦ دێسێمبری ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت