ما 5892 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

عەلی حەمەڕەشید

کە  بەکـــاری دەهێنم

بۆ شوێنی دوور دەڕوانم

هەرکەسێکم خۆشبوێت

زوو دەیکەم بە میوانم

 

 

میوانی یار

 

عەلی حەمەڕەشید

 

هاوڕێیان سەرنج بدەن

 لەکاری ئەم دووربینە

کارم بۆ ئاسان دەکات

بۆیە لــــەلام شیرینە

.،.،.،

کە  بەکـــاری دەهێنم

بۆ شوێنی دوور دەڕوانم

هەرکەسێکم خۆشبوێت

زوو دەیکەم بە میوانم

.،.،

کێ بۆ منداڵ دڵسۆز بێ

بەکار و چالاکیی خۆی

زومی دوربینەکەی من

بەخێرایی دەڕوات بۆی

.،.،

دەیکەم بە (میوانی یار)

بەم دووربینە ڕاستەوخۆ

پاشان بە خۆشەویستیی

دەکـــــــەوینە گفتوگۆ

 

گەڕان بۆ بابەت