ما 2629 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خوێندنەوە لە کۆمەڵگای پۆلاریزەدا

شۆڕشگێڕەکان کتێبی شۆڕشگێڕانە دەخوێننەوە، ئایینیەکان کتێبی ئایینی، حیزبییەکان وتاری رۆژنامەی حیزبەکەی خۆیان و، لایەنگرانی بیرێکی سیاسی، نووسراوەی ئەوەی وا لە گەڵ بیری سیاسیی ئەواندایە.

 

 

کەمن ئەوانەی ئایینین و کتێبی ئاتیستەکان دەخوێننەوە، یا ئەوانەی حیزبین و کتێبی ئەوانەی وا ناحیزبی و نەیاری بیری سیاسیی ئەوانن. بە تایبەت ئەم خەسڵەتە لە کۆمەڵگا پۆلاریزەکراوەکاندا یەکجار دەبینرێ.

"گادامێر" فیلسووفی تیۆری هێرمنۆتیک، پێی وایە تێگەیشتن و روانگەی بەشەر بەرتەسک کراوەی ناو دۆخی مێژوویی خۆیەتی و، لە راستیدا پرۆسەی تێگەیشتن لێرەوەیە دەست پێدەکا. لای ئەو، حوکمە بیرلێنەکراوەکانی هەر تاکێک سەرەتاییەکی گرینگن بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی ناسین لە سەر بابەتێکی دیاریکراو. بەڵام هاوکات لای ئەو سەرەڕای پۆزەتیف بوونی "مێژوو" و "حوکمە بیرلێنەکراوەکان"، تەنیا ئەم دووانە نین کە بڕیار لە سەر تێگەیشتن دەدەن، بەڵکوو وەبەریەک کەوتنی ئەم دووانە لە گەڵ بابەتی ناسین، ئاسۆی نوێ بە سەر پرۆسەی ناسین دا دەکاتەوە و بەم شێوەیە "تێگەیشتن" پەل دەهاوێتە ناو شوێنە نوێیەکان.

لە جیهانێکدا ئێمەی تێدا دەژین، بە هۆی پێکەوە ژیانی هەموو بیروبۆچوونەکان، ناکرێ شۆڕشگێڕەکان تەنیا کتێبی شۆڕشگێڕانە بخوێننەوە، ئایینیەکان کتێبی ئایینی، حیزبییەکان گوتاری حیزبی و لایەنگرانی سیاسەتێک تەنیا نووسراوە سیاسییەکانی سەر بە خۆیان. لەم جیهانەدا ئاسۆی بیر و تیگەیشتنی مرۆڤ تەنیا و تەنیا کاتێک بەرفراوانتر و زێدەتر دەبێ کە بە نووسینەکانی تریشەوە سەرقاڵ بێت. ئەمە مەرجێکی سەرەکی دەستەبەرکردنی یەکاڵاکردنەوەی کێشەکانە لە رێگای ناتوندوتیژییەوە.

سایتی قەڵەم

٢٥ مارسی ٢٠١٥

 

 

گەڕان بۆ بابەت