ما 352 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

عەلی حەمەڕەشید

وەکــو تیشکی خۆر وایە

ھـــاندەری ڕێی ھیوایە

سەرکەوتنم لە خوێندن

دڵسۆزی ئـــەوی تیایە

                                                                                                        بۆ مامۆستا   
                                                          عەلی حەمەڕەشید                                                                                                   

 

سوپــــاس و پێزانینم

بـــۆ مامۆستای شیرینم

پەروەردەی دەستی ئەوم

بۆیە ھـەردەم گەشبینم

...

وەکــو تیشکی خۆر وایە

ھـــاندەری ڕێی ھیوایە

سەرکەوتنم لە خوێندن

دڵسۆزی ئـــەوی تیایە

...

خەمخــۆری بابە و دایـە

پیرۆزە و بــە بـەھـــایە

ئەوانیش وەک مامـۆستا

بوون بە پاڵپشت و سایە

...

منیش زۆر بە چــالاکی

وەکــو تیشکی ڕوناکی

بـــۆ گەیشتن بە ھیوام

لە ھەوڵدام بەچـــاکی

...