ما 2185 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: هاورێ نەهرۆ

سەرۆک لە رێگادایە بەرەو زەرەر لێدان لە ئیکۆنۆمی تورکیا هەروا ئەو لە رێگادایە هەڵویستی خۆی لاواز بکا، تورکیا دەیەوێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکا لەساڵی ئایندە دا، بەپێ ڕاپرسیەکان ئەردوغان لەدوای رکابەرەکانیەوە دێت.

ئەردوغان قومار بە ئایندەی تورکیاوە دەکات

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی نووسیویەتی

لە نەرویجییەوە: هاورێ نەهرۆ

تورکیا لەم ساڵانەی دوایی دا، نزیکەی لە ٥٠ ٪ ئیفلاسیونی (تضخم) هەیە، نرخي خواردەمەنی و شتومەکەکانی دیکە زۆر بەرز بۆتەوە. سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوغان هەنگاویی نائاسایی داناوە، باش دێتە بەرچاو، تورکیا لە پراکتیک دا پارەی چاپ کردووە تاوەکو ئیکۆنۆمی لەسەر رێگای خۆی بێ. بەر لە دوا شەلەژانی ژمارەکان لەسەر  گۆرانکاری نرخ دا، سەرۆک مانورێکی کلاسیکی کرد کە ئەو لە گوشت و خوینی پەیغەمبەرە.

شیفی بیروی ئاماری تورکیا لە کارەکەی دەرکرا هەروا سەرۆکی چەندین سەنتراڵ بانقی دەرکردووە. ئەردوغان لە واقیع دا سوورە لە سەر ئەوەی رێژەی قازانجی سەرەکی کەم بێ گەرچی ئیفلاسیون چووەتە تاقی ئاسمان.

زۆر نییە، لەم چەند ساڵەی پێشوو دا تورکیا گۆرانکاری بە پەلەی لە گەشە کردنی ئابوری دا بەخۆیەوە بینی، کۆمەڵگا لەسەر رێگای ئەوە بوو کە زیاتر کراوە بیت و دیموکراسی تر بێت بەشێوەیەک ئەندامبوونی لە ئەوروپا ببێتە بابەتێکی هەنووکەیی.

بەڵام ئەردوغان بە توندی پێی لەسەر برێک دانا، سەرۆک خەم و گومانی ئەوەی هەبوو زیاتر دەسەڵات بە دەستەوە بگرێ لەوەی بیدۆڕێنێ لە ئایندەدا، ئیدی تەوژمی پەناهەندە وەک ئامرازێکی گوشار، دڵراوکێ یی بۆ ئەوروپای دروست کرد.

ئەو دەستی دایە خنکاندنی شیوازەکانی ئۆپۆزسیون بوون، رۆژنامەنووسان زیندانی کران یا ناچار کران برۆن بۆ تاراوگە، داوەرەکانیان گۆری بە داوەری دلسۆزی سەر بەخۆیان، یاسا گۆرانکاری بەسەر هات بەشێوەیەک سەرۆک لە پراکتیک دا دەسەڵاتی بێ سنووری هەبێ.

بەڵام سەرکردە سەرکوتکەرەکان بەبێ سانسور دەکرێ هەنگاوی درێژخایەن ببرن، ئەمەش هەندێک مەترسی دارترە بۆ زاڵمێک لە بەرز بوونەوەی نرخی خواردەمەنی بە بێ کۆنترۆڵ، ئەمەش هۆیەکی سەرەکی بوو بۆ ڕاپەریوانی سەردەمی بەهاری عەرەبی .

لێکچوون هەیە لە نێوان سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین و ئەردوغان کە دەسەڵاتی لە مشت دایە بە سەر تێکرای نەتەوە بە ئیرادەو بێ ئیرادە.

ئەو قومار بە ئایندەی وڵاتەوە دەکا.

سەرۆک لە رێگا دایە بەرەو زەرەر لێدان لە ئیکۆنۆمی تورکیا هەروا ئەو لە رێگا دایە هەڵویستی خۆی لاواز بکا، تورکیا دەیەوێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکا لەساڵی ئایندە دا، بەپێ ڕاپرسیەکان ئەردوغان لەدوای رکابەرەکانیەوە دێت.

پێشتر سەرۆکایەتی یی بردەوە چونکە ئۆپۆزسیون لاواز و پەرت و بڵاو بوو. لە ئاکامی خنکاندنی رەخنەی میدیاکان پێ دەچی دوخی رکابەرەکانی سەخت بن، بەڵام ئێستا گۆرانکاری بەسەردا هاتووە.

ئەردوغان بەبێ بەرپرسیاریەتی یاری بە چارەنووسی ئیکۆنۆمی یەوە دەکا، ئەمەش سەخت و دژوارە بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی تورکیا، ئەمەش لەوانەیە دوا خاڵی سەرۆکایەتییەکی شەلەژاوە!

سەرچاوە:

https://www.aftenposten.no/meninger/kommentar/i/x8zW8V/aftenposten-mener-erdogan-gambler-med-tyrkias-fremtid

 

 

گەڕان بۆ بابەت