ما 7341 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

تەلار تاهیر

بۆ نموونە کاتێك حەسیبە براکانی شەهید دەبن لە کۆتایدا خۆی چەکی براشەهیدەکانی هەڵدەگرێت و شانبەشانی پێشمەرگە دەجەنگێت و دەبێتە درێژە پێدەری خەباتی براکانی واتە ئەمە ئاماژەییە بۆ ئەوەی ئەگەر گوڵێك هەڵبوەرێت، گوڵێکی تر لە جێی لە دایك دەبێتەوە.

 

کورتە چیرۆکی (عەشقێکی بەخوێن تۆمارکراو)ی زاهیر شکور

 

      نووسینی / تەلار تاهیر (پەری دەریا)

 چیرۆکی عەشقێکی بەخوێن تۆمارکراو کورتە چیرۆکێکی نوسەری بەتوانا زاهیر شکورە کە باسی کچێك دەکات بە ناوی حەسیبە لە خێزانێکی هەژاری شاری کەرکوكە ولەگەڵ دایکی دەژیا لەگەڵ دوو برای هەبووە شەهیدی شەری داعش بوونە لە دوایدا چەکی برا شەهیدەکانی هەڵدەگرێت شانبەشانی پێشمەگە دەجەنگێت. ئەگەرچی ئەم چیرۆکە باسی سەردەمی داعش دەکات، بەڵام ڕووداوی گێڕانەوەکە خوێنەر دەگەرێنێتەوە بۆ سەردەمی پێشووتر، ڕەنگە هۆکاری ئەوە بێت ڕووداوە ناخ هەژێنەکان لە ئاستی مێژووی کوردە هەمیشە دووبارە دەبنەوە وەك چۆن نوسەری بەتوانا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل لە ڕۆمانی بەهاری ڕەش باسی ئەنفال دەکات، واتە لە ڕێگای خوێندنەوە یاخۆ گێرانەوەی دەماو دەم بەریەکەوتنمان لەگەڵ ئەو ڕابردووانە بۆ هەمیشە هەر دەبێت یەکێك لە خاڵە ناوازەکانی ئەم چیرۆکە ئەوەیە باس لە هێز و توانای ئافرەت دەکات، واتە ئەگەر ئافرەت ژیرمەندانە ڕەفتار بکات توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو بارودۆخێکی هەیە، بۆنموونە لە شوێنکدا حەسیبە دەبینێت لە ئەنجامی تێکشکاندنی شەڕێك پێشمەرگە لە پاشەکێدان خۆی و چەند ئافرەتێك دەڕۆن ڕێگری لە پێشمەگە دەگرن بۆ ئەوەی بەتەواوی پاشەکشێ نەکەن، تا ئاگاتە ئاستێك ئافرەتەکان خۆیان ڕووت دەکەنەوە، ئەگەرچی لێرەدا باسی توانای ئافرەت دەکەین، بەڵام یەکێك لە خاڵە نەرێنیەکان و ئەو پەڕی لاوازییە کە ئافرەت لە ڕێی جەستەوە سەرنجی بەرانبەرەکانی بۆخۆی ڕابکێشێت، بەڵام وەك لە چیرۆکەکە بۆمان دەردەکەوێت ڕووت بوونەوەکە ئەو پەڕی ناچارییە و ئاماژەییەك بەوە بدەن بۆ ئەوەی ئافرەت سەرلەنوێ نەبرێت و ئەنفال نەکرێتەوە وەك لە ڕابردوودا کراوە. لە جیهانی بلیمەتە گەمژەکان ئەنشتاین، ناپلیۆن، جێمس وات هتد. ئەگەرچی لاوازبوون، بەڵام لەکۆتادا خۆیان پێگەیاندووە، ڕەنگە هۆکاری ئەو لاوازەییە بێت ئەوانی دروستکردبێت، جیهانی بلیمەتە گەمژەکان لەگەڵ ڕووداوی چیرۆکی عەشقێکی بەخوێن تۆمارکراو دوو دنیای زۆر لەیەك جیاوازبن، بەڵام مەبەستم لێرەدا ئەوەیە هەندێجار خاڵە لاوازەکانی مرۆڤ، مرۆڤ بەهێزتر دەکەن، بۆ نموونە کاتێك حەسیبە لەگەڵ هاورێکانی پێشمەرگەکان لە پاشەکشێ پەشیمان دەکەنەوە، لە دواییدا سەرکەوتنێکی باش بە دەستت دێنن. لایەنێكی تری ئەم چیرۆکە لایەنی خۆشەویستیە، ئەگەرچی حەسیبە کچێکی نیشتیمانپەرەوەر بووە، بەڵام لە زانکۆ حەز لە کورێکی تورکمان دەکات، بە ناوی ئایدن، ڕەنگە کەمێك سەیری و نامۆ بێت کە کچێکی کوردی خەباتکەر چۆن حەز لە کورێکی تورکمان دەکات، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە تەواوی مرۆڤایەتی مەحکومە بەخۆشەویستی، هەرچۆنێك بێت خۆشەویستی لەسەرووی هەموو کایەکانی تری ژیانەوەیە، یاخۆ مەرج نیە، ئەگەر کەسێك هاوزمانت چاك بێت و ئەگەر هاوزمانیشت نەبێت خراپ واتە بەشێوەیەکی گشتی چاكە و خراپە لە هەموو شوێنێکدا بوونی هەرهەیە نایشارمەوە کەمێك ناوی کارەکتەری سەرەکی حەسیبەم بەلاوە نامۆ بوو لەچیرۆکەکەدا بەحوکمی ئەوەی بەسەرهات و ڕووداوی چیرۆکەکە زۆر کۆن نیە، بەڵام ناوی حەسیبە ناوێکی تەواوی کەرکوکیانە، ڕەنگە ئەمە ویستی نوسەر بێت، کە چیرۆکی "عەشقێکی بە خوێن تۆمارکراو" مۆرکێکی تەواوی کەرکوکیان پێوە دیار بێت، بەبۆچوونی منیش ناوی حەسیبە هێمایەکە بۆ ئازایەتی و چاونەترسی و کۆڵنەدان من لە جیاتی حەسیبە خۆم لێ بوو بە پاڵەوان هاوشێوەی ڕۆمانی دۆن کیشوتی سەرڤانتس، بەڵام دوور لە فەنتازیە، بێگومان پاڵەوانی ڕاستەقینە ئافرەتەکانن ئەگەر بیەوێت لە کۆتایی چیرۆکی عەشقێکی بەخوێن تۆمارکراو بۆمان دەردەکەوێت هەستی شۆرشگێرانە لە ناخی ئازادیخوازەکان هەرگیز نامرێ و بەردەوامی هەیە، بۆ نموونە کاتێك حەسیبە براکانی شەهید دەبن لە کۆتایدا خۆی چەکی براشەهیدەکانی هەڵدەگرێت و شانبەشانی پێشمەرگە دەجەنگێت و دەبێتە درێژە پێدەری خەباتی براکانی واتە ئەمە ئاماژەییە بۆ ئەوەی ئەگەر گوڵێك هەڵبوەرێت، گوڵێکی تر لە جێی لە دایك دەبێتەوە.


 

گەڕان بۆ بابەت