ما 4206 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا جەخت لەسەر سەد هەزار سەربازی روسیا دەکاتەوە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا لە کاتێکدا ئاماژە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا ناکا بە هەمان ژمارە لە بەرەی بەرانبەردایە.

 

لە روسیا کەس باسی پەلاماری نزیک ناکا      

نووسینی / رەشیس غویلب

وەرگێرانی / هاورێ نەهرۆ

 ئەندریە هونکو ئەندامی فراکسیونی پەرلەمانی پارتی چەپی ئەڵمان لە پەرلەمانی یەکگرتوو، جێگری سەرۆکی فراکسیونی چەپی ئەوروپی پێنج شەممەی ڕابوردوو سەردانێکی بەپەلەی مۆسکۆی کرد بە پاڵپشتی دەزگای روزا لوکسمبورگ و باڵیوزخانەی ئەڵمان لە مۆسکۆ.

لە میانەی سەردانەکەی نمایندەی چەپ چاوی کەوت بە نوێنەری حکومەت و ئۆپۆزسیون و کۆمەڵگای مەدەنی هەروا چاوی کەوت بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئیتحادی کونستانتین کوساتشیف کە هەڵبژێردراوە وەک جێگرەوەی وەزیری دەرەوە سیرجی لافروف هەروا چاوی کەوت بە فیودور لوکیانوف سەرۆکی تەحریری گۆڤاری بازرگانی کە نفوز دارو عەقلیەتێکی تەگبیرکراوە بۆ سیاسەتی دەرەوەی روسی، هەروا چاوی کەوت بە نوێنەری حزبی شیوعی و حزبی (روسیای عیدالەت) و سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ (میموریال).

وێنەیەکی پێچەوانە

کەچی ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی رۆژئاوا باس لە پەلاماریکی نزیکی روسیا دەکەن بۆ ئۆکرانیا، هەستریای جەنگ بووە بە مانشێتی سەرەکی، نمایندەی چەپ باس لە وێنەیەکی پێچەوانە دەکا کە لە مۆسکۆوەوە لەگەڵ خۆی هەڵیگرتووە.

ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا جەخت لەسەر سەد هەزار سەربازی روسیا دەکاتەوە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا لە کاتێکدا ئاماژە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا ناکا بە هەمان ژمارە لە بەرەی بەرانبەردایە.

لەم کاتەدا سەرۆکی ئۆکرانیا فولودیمیر زیلینسکچ سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە ڕاپۆرتەکانی رۆژئاوا، داوای لەم دەزگایانە کرد کە زانیاری پێ بدەن سەبارەت بە پەلاماری نزیکی ناوبراو.

لە نێوخۆی روسیا سەرسوڕمان زاڵە لە سروشتی ریپورتاژەکانی ڕاگەیاندنی رۆژئاوا، هاووڵاتیان تێدەگەن کە ئەرکی ئەم رێپورتاژانە دروست کردنی حاڵەتی ئامادەباشی یە لە لای هاووڵاتیان لە وڵاتە رۆژئاواییەکان کەچی لەروسیا هیچ مەترسییەک نییە سەبارەت بەوەی گوایا شەرە، کەس لە مۆسکۆ پێ وانییە کە سوپای روسیا پەلاماری ئۆکرانیا دەدات بەڵام دڵەڕاوکی هەیە سەبارەت بە هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر دونباس.

ئامانجی روون

وادیارە ئەو کەمپینەی هەڵوەکانی دەزگای ڕاگەیاندنی رۆژئاوا دەیکەن قەبارەی هەڵوە سیاسی یەکانی تێپەراندووە، مەبەستیان چەند ئامانجێکە، گرنگترینیان پەیوەستە بە ئەڵمانیاوە ئەویش بە نەهێشتنی نزیک بوونەوە لە نێوان روسیای ئیتحادی و ئەڵمانیا کە هەردوو وڵات ناوکی سیاسەتی ئەوروپی پێک دێنن، ئەمەش بەرێوەیە لە میانەی پشدوێنی وڵاتانی دژ بەم هاوکارییە هەر لە وڵاتانی بەلتیقەوە تا پولەنداو رۆمانیا بەڵام نمایندەی چەپ گومانی لەوە هەیە کە ئیدارەی بایدن دەیەوێ زیاتر ئاگرەکە لە ئەوروپا خۆش بکا لە روانگەی ئەوەی چین نوینەری دوژمنی ستراتیژی سەرەکی هەنووکەیە بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەم میانە نمایندەی چەپ دووپاتی بابەتێک دەکاتەوە کە جیاوازە سەبارەت بە هاوکاری روسی و چینی، پێ وایە ئەمە بژاردەی دووەمە بۆ روسیا لە ئاکامی گوشارەکانی ناتۆ و توندکردنی بۆ سەر روسیای ئیتحادی، پێ وایە بژاردەی یەکەمی روسیا ئەوروپایە هەر وەک جاران خەونی فەزا بوو لە لشبونەوە بۆ فلادیفوستوک درێژبوەتەوە، ماڵی ئەوروپی لە چوارچیوەی ستراتیژیەتی ئاسایشی هاوبەش.

پوتین – شولتس

سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین وڕاوێژکاری ئەڵمان ئولاف شولتس کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەشیان ئەنجام دا دوای گفتۆگۆوەکانیان لە مۆسکۆ.

پوتین گوتی لە میانەی وتەیەک دا لە کۆنگرەکە نابێ روسیا چاوبپۆشێ لە تەفسیری ولایەتە یەکگرتووەکان و پەیمانی باکووری ئەتلەسی سەبارەت بە پرنسیپی ئاسایش کە گوایا بۆی نیەو نابێ دابەش بکرێ.

پوتین گوتی، هێڵی بۆڕی گاز (تەوژمی باکووری ٢) پروژەیەکی بازرگانی یە ئامادەن بەردەوام بن کە لە رێگای ئۆکرانیاوە گاز بنێرین تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤ ئەگەر داخوازی و قازانج هەبێ .

پوتین پێ وایە بەرپەرچدانەوەی روسیا بەهێز وەک هەرەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وڵات، دووپاتی کردەوە کە روسیا شەری ناوێ هەر بۆیە بیرو ڕاکانی دەربڕی سەبارەت بە ئاسایش .

لەلای خۆیەوە ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمان گوتی، گرنگە دیالۆگ بکرێ لەسایەی هەڵومەرجی هەنووکە کە پەیوەستە بە ئاسایشی ئەوروپاوە هەروا گوتی، بەختەورم کە دیالۆگ ئیمکانی هەیە هەروا گوتی، زۆر باشە کە پەیوەندی ئابوری پتەومان هەبێ وەک گوتتان بەرەو پێشەوە دەچێ .

 

دوا پەرەسەندنەکان

پەرەسەندنەکانی ئەم دوایی یە پاڵپشتی ئەو بۆچوونانەن کە ئەندریە هونکو هەیبوو سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ، روسیا دوێنی چوارشەممە ڕایگەیاند، کۆتایی هینان بە مانوڕی سەربازی وڕاکێشانی بەشێک لە هێزەکانی لە نیمچە دوورگەی قەرەم کە لە ساڵی ٢٠١٤ پێوەی لکا، لە کاتێک دا رۆژئاوا تەوزیفی بڵاوبوونەوەی هێزەکانی روسی لەدوورگەکە کرد بۆ ورووژاندنی مەترسی لە پەلاماری نزیکی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری روسی گوتی، یەکینەی هەریمی باشوری سەربازی کۆتایی بە ڕاهێنانە تەکتیکیەکانی هینا لە بنکەی نیمچە دوورگەی قەرەم و لەرێگای هێڵی ئاسنەوە دەگەرێنەوە بۆ بنکە بنچینەیەکانیان.

سەردانی وەزیری بەرگری روسیا بۆ سوریا لەم هەڵ و مەرجە نامەیەکی ناڕاستەوخۆیە سەبارەت بەوەی روسیا نیازی نییە پەلاماری ئۆکرانیا بدات، وەزیری روسی سیرغی شویغو چاوی کەوت بە سەرۆکی سوری بەشار ئەلئەسەد لە دیمشق، گفتۆگۆی لەگەڵ کرد سەبارەت بەرێوەچوونی ڕاهێنانی دەریایی کە کەشتی یە سەربازیەکانی روسی پێ هەڵدەستن لە بەندەرگای تەرتوسی سوری .

وێرای بەردەوام بوونی سەرۆکی ئەمریکی لە هۆشداری دەربارەی پەلاماری روسی و هەڕەشە بە سزای ئەمریکی بەڵام بەشێوەیەکی ئیجابی ئاماژەی کرد بە بانگەوازی روسیا کە بەشیک لە هێزەکانی ڕاکێشاوەتەوە لە ناوچە سنووریەکانی ئۆکرانیا هەروا دووپاتی کردەوە کە پەنجەرەکانی گفتۆگۆ واڵایە .

گەڕان بۆ بابەت