ما 4638 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ژیان و پرسی مانەوە

چ باوەڕمان وابێ کە سەرچاوەی شەڕ لە زات و خودی سروشتی مرۆڤەوەیە، یان ئاکامی سیستمە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام شەر هەر بەردەوامە و یەخەی مرۆڤ بەرنادا. هەتا تکنۆلۆژی و توانای زانستی مرۆڤیش بەهێزتر و پێشکەوتووتر دەبێ، ئاکامەکانی شەریش کارەساتبارتر.

ئەوەی شەڕی سەردەم لە شەڕەکانی پێشوو جیادەکاتەوە، توانای چەکە کۆکوژ و ئەتۆمییەکانی زلهێزەکانە کە هەموو بوونی مرۆڤایەتی دەخەنە ژێر پرسیارەوە. بە سەرهەڵدانی شەڕی ئۆکراین دیسان ئەم پرسە هاتووەتەوە ئاراوە داخۆ دۆخەکە وەهای لێدێ کە وڵاتانی زلهێز بۆ سەپاندنی داواکانی خۆیان لەم چەکە کەڵک وەربگرن؟

بێگومان هەتا ئیستا هەبوونی ئەم چەکانە بەریان بە سەرهەڵدانی شەڕە جیهانییەکان گرتبوو، بەڵام بە هەڕەشەکانی ئەم جارە لەوە دەچێ هەنگاوێک زیاتربەرەو ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی سێهەم دەچین. قازانجە ژئۆپولیتیەکانی وڵاتێکی وەک رووسیا ئەوە دەخوازێ کە وەک هەڕەشە لە توانا ئەتۆمییەکانی خۆی کەڵک وەربگرێ. لە هەڕەشەیشەوە هەتا کردە رەنگە مەودایەکی دوور نەبێ.

چەکی ئەتۆمی ئەوە دەخوازێ جارێکی تر وڵاتانی زلهێزی جیهان بە جیددی بیر لە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگای شەڕەوە بکەنەوە و، یەکجار بۆ هەمیشە رێگاچارەیەک بدۆزنەوە. هەبوونی ئەم چەکانە ئەوە دەخوازێ هەر چەشنە کردەیەکی دیپلۆماسی کە دەتوانێ متمانەی نێوان وڵاتان داڕمێنێ وەلابنرێ و، شێوازێک رەچاوبکرێ کە تێیدا بەرژەوەندیی هەموو لایەک رەچاو بکرێ. لە غەیری ئەمەدا جیهان دەتوانێ زۆر بە ئاسانی رووبەڕووی مەترسی لە ناوچوون بێتەوە.

سایتی قەڵەم

چواری مانگی دووی ٢٠٢٢

گەڕان بۆ بابەت