ما 4020 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

نووسەران لەم کتێبەدا پەنجەیان خستۆتە سەر چیرۆكی شکست و کەوتنی ئه‌و كه‌ساییه‌تییه‌ جیهانیانە كە لە ژیانیان دا بەسەریان هاتووە، بۆئەوەی  ببنه‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی زۆرێك له‌وانه‌ی به‌ هۆی شكسته‌كان ڕووخاون و بەسەرخۆیان كەوتون و هیوا بڕاوبوون لە ژیان و لە سەركەوتنیان بێ ئومێدبوون.

 

"دوو کتێبی هاوبەشی گرنگ لە بواری پەرەپێدانی مرۆیی بڵاودەکرێنەوە"

 

کتێبی (بیرۆکەکانی سەرکەوتن و سەرکەوتن دوای شکست) بەرهەمی وەرگێڕان و نووسین و ئامادەکردنی هەر دوو نووسەر و وەرگێڕ (دڵشاد کاوانی و ڕەوەند سەباح)ە کە هەردوو نووسەر بەیەكەوە کاری هاوبەشیان لەسەر کردووە و بەم نزیکانە لە چاپخانەی چوارچرای سلێمانی، بەشێوە و قەباری جیاواز دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران و چاپ و بڵاودەبێتەوە.

دوو كتێبەكە یەكیان کتێبی بیرۆکەکانی سەرکەوتنی نووسەری گەورەی جیهانی ڕۆبن شارمایە کە نووسەرەكان کاری وەرگێڕانیان بۆ کردوە، هەروەها کتێبی سەرکەوتن دوای شکست، لە ئەزموونی پەنجا و شەش کەسییەتی سەرکەوتووی بوارە جیاوازەکانی جیهان پێكهاتووە، کە دوای شکست و هەڵدێران بە پایەکانی سەرکەوتن گەیشتوون.

کتێبی بیرۆکرکانی سەرکەتن کتێبێکی (١٦٠) لاپەڕییە لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، بریتییە لە ٢٠٠ بیرۆکەی نهێنی سەرکەوتن، ئەو بیرۆکانە لە کتێب و وتە و ئامۆژگارییەکانی شارما وەرگیراون لای نووسەران جارێکیتر بە کوردی کراون و داڕشتنەوە و رێکخستنی بۆ کراوە لەگەڵ ژیاننمەی نووسەر و پێشەکییەکیان لەبارەوە نووسیوە.

دڵشاد کاوانی نووسەر و وەرگێڕ لەم بارەوە پێی ڕاگەیاندین: لە کتێبی (بیرۆکەکانی سەرکەوتن) هەڵساین بە ئامادەکردن کۆکردنەوەی  200 بیرۆكه‌ی به‌هێز بۆ ژیانێكی شاهانه‌یی ڕۆبن شارما.  کە دووسەت بیرۆکەی سەرکەوتنی شارمایە کە ملیۆنان خوێنەری لە جیهان هەیە و بەرهەمەکانی زیاتر بۆ پەنجا و یەک زمان وەرگێڕدراوون، ئێمەش بەرگی کوردیمان کردۆتە بەر و لەگەڵ دۆخی تاکی کوردی سازاندوومانەو لەماوەیەكی نێزیك دا دەكەوێتە دەستی خوێنەران.

هەروەها کتێبی سەرکەوتن دوای شکست کتێبێکی (١٢٠) لاپەڕەیە، لە شێوە و قەباریەکی جوان خۆی دەبینێتەوە و لەپاڵ پێشەکییەکی جوان باسی شکستی پەنجا و شەش ئەستێرەی بوارە جیاوازەکانی  جیهان دەکات، کە ئه‌و كه‌سانه ‌ لە ژیانییان دا سەرکەتوو و لێهاتوو بوون، بەڵام هەرگیز شکستەکانیان لەبەرچاو نەگیراوە.

نووسەران لەم کتێبە دا پەنجەیان خۆستۆتە سەری چیرۆكی شکست و کەوتنی ئه‌و كه‌ساییه‌تییه‌ جیهانیانە كە لە ژیانینان دا بەسەریان هاتووە، بۆئەوەی  ببنه‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی زۆرێك له‌وانه‌ی به‌ هۆی شكسته‌كان ڕووخاون و بەسەرخۆیان كەوتون و هیوا بڕاوبوون لە ژیان و لە سەركەوتنیان بێ ئومێدبوون.

هەروەها ڕەوەند سەباح نووسەر و وەرگێڕ بۆ ئەم مەبەسەتە گوتی: ئەمە کارێکی دیکەی هاوبەشی ئێمەیە بە هیوای ئەوەی بەردێکمان خسبێتە سەر بناغەی بونیاد و توانای مەعریفەی تاکی کوردیی چونکە شكست و سه‌ركه‌وتن دواونه‌ی له‌یه‌ك دانه‌بڕاون، دەبێت بکەویت بۆ ئەوەی هەڵسیتەوە.

ئەمەی ئەو کتێبانە لە کتێبەکانی پێشووتر جیادەکاتەوە کە لەبارەی بواری پەرەپیدانی مرۆیی و چەمکی سەرکەوتنەوە کە نووسراون، گرنگی دانە بە زمانی شیرینی کوردی و  گونجاندنیانە لەگەڵ دۆخ و گوزەرانی ژیان تاکی کورد و خوێنەرانی بوارەکە و دەرخستنی شکستەکان و گەڕاندنەوەی هیوایە بۆ هیوا لێ بڕاوەکان.

 

 

گەڕان بۆ بابەت