لە فارسی یەوە/ هاورێ نەهرۆ
بەپێ پێناسەی ئونیل کارەکانی ئەم گروپەی دابەش کرد بەم شێوەی خوارەوە: چین کارخانەی ئابوری جیهان، هیند وەک پێشکەشکەری خزمەتگوزاری لە بواری تەکنولوجیاو زانیاری، بەرازیل وەک دوکانی بەقاڵی و سەرچاوەی کەرەستەی خاو، روسیا وەک ویستگای گازو نەوت، باشوری ئەفریقیا وەک کانگای کانزاو ئاسن.
نیگایەک بە ئامانج و وڵاتانی گروپی بریکس
لە فارسی یەوە/ هاورێ نەهرۆ
وڵاتانی بریکس ئابوری جیهانی پێنج وڵاتی تازە پێ گەیشتوو دەگرێتەوە، هیوای زۆر هەیە تا ئەم گروپە بتوانی کاریگەری لەسەر بەرژەوەندیەکانی جیهان دابنێ.
بریکس گروپێکە بەرژەوەندی جۆراوجۆر کۆیان دەکاتەوە، هیوای بە ئایندەی ئابوری جیهانە، بەپێ گوزارشی گروپی رۆژنامەوانی نیو نەتەوەیی میزان، پایتەختی بەرازیل، بەرازیلیا بەم دوایی یە (مەبەستی ساڵی ٢٠١٩) میوانداری لوتکەی ئابوری تازە پێگەیشتووی کرد، دوو رۆژی خایاند کە پێدەگوتری بریکس.
سەرانی وڵاتانی بریکس جەختیان کردەوە لەوانە بەرازیل و روسیاو هیندو باشوری ئەفریقیا و چین لەسەر هاریکاری ئابوری و بوژانەوە لە لوتکەی ساڵی ٢٠١٩ دا لە بەیانی کۆتایی دا پابەندبوونی خۆیان دەربڕی بۆ پتەوکردنی پلورالیزم (التعددیة) وهەروا پتەوکردنی ئابوری واڵاو ئاشتی جیهانی.
ئەندامانی بریکس کە بەشدار بوون لە سەرەتا بەرهەڵستکاری زۆریان دەربڕی بەرانبەر نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێڕەوی گەشەسەندنی جیاوازیان گرتەبەر، لە هەندێ حاڵەتدا هەوڵەکانیان لە ڕوانگەی بەرژەوەندی جۆراوجۆرەوە بوو .
لەساڵی ٢٠٠١ جیم ئونیل ئابوری زانی بریتانیا لە بانقی (گلدمن ساکس) وڵاتانی خاوەن ئابوری تازە پێگەیشتوو وەک بەرازیل و روسیا و هیند و چین لە ژێر ناوێکی کورت کۆ کردەوە کە یەکەم پیتی ناوی وڵاتەکانە بەلاتینی (BRIC) دوای چەندین ساڵ لەساڵی ٢٠١٠ گروپی ( BRICS) پێکهات، دوای ئەوە بەماوەیەکی کەم باشوری ئەفریقیا بوو بە ئەندام وەک نوێنەری ئەفریقیا.
بەپێ پێناسەی ئونیل کارەکانی ئەم گروپەی دابەش کرد بەم شێوەی خوارەوە: چین کارخانەی ئابوری جیهان، هیند وەک پێشکەشکەری خزمەتگوزاری لە بواری تەکنولوجیاو زانیاری، بەرازیل وەک دوکانی بەقاڵی و سەرچاوەی کەرەستەی خاو، روسیا وەک ویستگای گازو نەوت، باشوری ئەفریقیا وەک کانگای کانزاو ئاسن.
- روسیاو چین وهیند ریککەوتن لەسەر بەجێ هێشتنی سوئیف.
ئەم بلۆکە ئابوری یە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، نزیکەی لە ٤٠ ٪ دانیشتووانی جیهان پێک دەهێنن هەروا نزیکە سێ لەسەر یەک داهاتی ئابوری جیهان پێک دەهێنن.
هیندو چین بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کرد، ئەندامانی تری گروپەکەیان جێ هیشت.
شایانی باسە بەشی ئەم دوو وڵاتە لە ئابوری جیهان لەساڵی ٢٠٠١ لە ١٢٪ بوو بەرزبووەوە بۆ ٢٧٪ لە ساڵی ٢٠١٩.
لەبەرانبەر دا بەرازیل و روسیا و باشوری ئەفریقیا بەشیان لە ئابوری جیهان گرژ و کەم بووەوە لەگەڵ ئەوەش دا بەرازیل و باشوری ئەفریقیا رۆڵی خۆیان پاراست وەک هێزی هەریمایەتی لە پەراوێزی ئابوری جیهان، هەروا روسیا رۆڵی خۆی پێک هینا وەک بنکەیەکی سەربازی بۆ گروپەکە.
سەرچاوە
https://www.mizan.news/fa/news/568594/%D9%86%DA%AF%D8%A7%D9%87%DB%8C-%D8%A8%D9%87-%D8%A7%D9%87%D8%AF%D8%A7%D9%81-%D9%88-%DA%A9%D8%B4%D9%88%D8%B1%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%B9%D8%B6%D9%88-%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%87-%D8%A8%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%B3