ما 6296 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردەمی چەک

لە سەردەمێکدا دەژین ‌هێزی چەک دەوری سەرەکی دەگێڕێ. بەکارهێنانی وەها هێزێک لە لایەن روسیاوە لە دژی ئۆکراین ئەم راستیە بە جوانی لە ئاستی جیهانیدا دەسەلمێنێ. دیارە دەتوانین بڵێین کە ئەمە یەکەم جار نیە و لەوە پێش ئامریکا و هاوپەیمانەکانی ئەم کارەیان بە چەندین جار کردووە. راستە، بەڵام جیاوازی ئەم جارە لەوەدایە کە روسیا بە پێچەوانەی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی کە قسەی سەرەکی لە بواری ئابووریشدا دەکەن، تەنیا لە هێزی چەک بۆ گۆڕینی ژیۆپۆلیتیکی جیهان کەڵکی وەرگرت و ئەو توانا ئابوورییەی وڵاتانی رۆژئاوای نەبوو.

روسیا ئەمەیشی بە پشت گەرمی بە توانا ئەتۆمییەکانی خۆی کرد. کاتێک ئەگەری سەرەکیی بەربەرەکانی دەبێتە تیاچوونی هەموان، ئیتر هێزی بەرامبەریش هەر چەندە بە هێز بێت، کارێکی وەهای راستەوخۆی لە دەست نایەت.

بەم شێوەیە ئێمە کەوتووینەتە ناو دەورانێکەوە کە چەک قسەی سەرەکی دەکا. ئەمە گەڕاوەیەکی تەواوە بۆ ئەوەی وا پێی دەڵێن ریالیزمی سیاسی، واتە جیهانێک کە پشێوی تیایا تایبەتمەندیی سەرەکییە و ئەو هێزانە لە ناویا گەمە دەکەن کە تەنیا لە بیری خۆیاندان.

سەردەمی چەک گەڕانەوەیە بۆ پێش هەموو ئەو یاسا جیهانیانەی وا وڵاتان توانیان، بە تایبەت لە دووای شەڕی دووهەم هەر چۆنێک بێت سازی بکەن. کەواتە ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە شەڕ و پشێوی زیاتر لە هەر کاتێکی تر دەتوانێ دیاری هەر رۆژێکی بێت وا هەتاو لە رۆژهەڵاتییەوە سەرهەڵدەدا.

سایتی قەڵەم

٢٩ مارسی ٢٠٢٢

گەڕان بۆ بابەت