ما 4546 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سوررئالیسم و راڤەی ئەقڵانی

چیرۆکە سورریالیستییەکان لەگەڵ ئەوەی وەک تێم باس لە کێشە و بابەتەکانی ژیان و مرۆڤ دەکەن، بەڵام بەشێوەی نائاسایی بەسەرهاتەکانمان بۆ دەگێڕنەوە. ئەم شێوازە لە دەق بەشێوەیەکی بان رئال رووداو دەخوڵقێنێ و هەوڵدەدا پێوەندییە ئەقڵانییەکانی ناو دیاردەکان تێک بدا و بە جۆرێکی تر رەوایەتمان بۆ بکا.

بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئێمە لەگەڵ دەقی لەم شێوازە رووبەڕووین، کاتێک دەمانەوێ شرۆڤەیان بکەین ناچارین بۆ عەقڵ بگەڕێینەوە. بە واتایەکی تر دەقی بان ئەقڵ دەبێ دیسان لە رێگای ئەقڵەوە راڤە بکرێتەوە!

ئەمەیش رەنگە لەبەر ئەوەیکە بونیاتی نائەقڵانی مرۆڤ یاخود بونیاتی بان ئەقڵانییەکەی بە بێ تەفسیرێکی ئەقڵانی خۆ بە دەستەوە نادات و، لە دوواجاردا ئێمە ناچارین دیاردە سەیرو سەمەرەکانیش دیسان بەو پێوانانە لێک بدەینەوە کە بۆمان ئاشنان.

هەڵبەت ئەمە هیچ لە گرینگی شێوازی سوررئال کەم ناکاتەوە. ئەم سەبکە هەمیشە وەک سەبکێکی خاوەن مانا و خاوەن فۆڕم دەمێنێتەوە و، بە شیوازی خۆی تیشک دەخاتەوە سەر ژیان و مرۆڤ.

سایتی قەڵەم

١٩ ئاپریلی ٢٠٢٢

گەڕان بۆ بابەت