ما 7127 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆرێژییەوە: هاورێ نەهرۆ

قسە دەربارەی بێ لایەنی و ئازادیی پەیمانی سەربازی دەکرێ. ئەمە وایکرد کە سوئید لەم دوو سەد ساڵەی دوایی نەچێتە شەڕەوە. بەڵام سوئید بێ لایەن نییە. وڵاتەکەی شەڕی روسیای مەحکوم کرد، سوئید هەم پاڵپشتی ئیکۆنۆمی کرد و هەم چەکی نارد بۆ ئۆکراین.

 

بۆ نەرویج باشە، ئەگەر سوئید و فینلاند بێنە ریزی ناتۆوەوە

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی نووسیویەتی    

لە نۆریژییەوە: هاورێ نەهرۆ

لە سوئید و فینلاند لە پڕێکا دیبات (گفتوگۆ) خرایە روو سەبارەت بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ. ئەمەش لەئاکامی شەڕی پەلاماردەرانەی روسیا ورووژا. سکرتیری حزب، توبیاس باودون، لە سوشیال دیموکراتی سوئیدی بە جوانی روونی کردەوە کە بۆچی دەربارەی ناتۆ دیبات پێویستە.

ناوبراو پێشانی دا کە ئەو ئەنالیزە بووە هۆی ئەوەی کۆبوونەوەی ساڵانەی حزب هەڵویست وەرگرێ دەربارەی سیاسەتی ئاسایش. ئەو ئەنالیزە پشتی بەستبوو بە (شەڕی نایاسایی روسیا کە وەک واقعیەتێک چی دیکە نابینرێ).

دیبات لە سوئید و فینلاند وەکو یەک نییە. لە فینلاند هەڵسەنگاندنەکەیان ماکی سیاسەتی ئاسایشی پێوەیە، واتە ئەوەیکە چی ئاسایشی فینلاند دابین دەکا.

حکومەتی فینلاند دواهەفتە ڕاپۆرتێکی خستە روو کە تیایا ئاماژە بەوە دەکا هەندێک بە روونی کە ئاراستەی ئەندامبوون لە ناتۆ باشترین بژاردەیە. لە سوئید دیباتەکە هەندی تایبەتمەندی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وێنەی سوئید خۆیەتی.

قسە دەربارەی بێ لایەنی و ئازادیی پەیمانی سەربازی دەکرێ، ئەمە وایکرد کە سوئید لەم دوو سەد ساڵەی دوایی نەچێتە شەڕەوە. بەڵام سوئید بێ لایەن نییە، وڵاتەکەی شەڕی روسیای مەحکوم کرد، سوئید هەم پاڵپشتی ئیکۆنۆمی کرد و هەم چەکی نارد بۆ ئۆکراین.

ئازادی پەیمانی سەربازی شتێک نییە وەک پێشوو. سوئید لە نزیکەوە هاریکاری ناتۆ دەکا، لەم بەهارەدا بەشداری کرد لە راهێنانی هێزەکانی ناتۆ (رەتدانەوەی سارد) لە نەرویج.

وێرای ئەوەش ئەرکی ئەندامبوون لە یەکیتی ئەوروپا دەربارەی ئاڵوگۆڕی پاڵپشتی یە لە هێرش.

سوئید و فینلاند لەم دۆخە دژوارە دەبێ ئەنجامگیری گەورەو گرنگ بەدەست بهێنن وەک باشترین هەڵی لەنگەر گرتن. ئەمەش پیویستە وەک باشترین بنەما کە رەخساوە، هەردوو وڵات دەبێ هەڵبژاردەی خۆیان دیاری بکەن.

نەرویج دەبێ پاڵپشتی سوئید و فینلاند بکا دەربارەی داخوازەکانیان. ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر پێکەوەبوون، باشتر لەوەی کە سوئید و فینلاند بەردەوام ئەوە هەڵبژیرن کە بەتەنیا بن. بەڵام بۆ وڵاتانی باکوور بەهێزترە کە هاریکاری بەرگرییان هەبێ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر خۆگونجاندن و کاریگەری زێتر لە سەراپای وڵاتانی باکوور. وێرای ئەمەش ئەمە بێ یان ئەو، ئەندامبوونە لە پاراستنی هاوبەش لە ناتۆ.

لە لایەن روسیاوە فشار دەخرێتە سەر فینلاند و سوئید کە نەبنە ئەندام لە ناتۆ. ئەمەش قابیلی قبوڵ نییە. فینلاند و سوئید ئازادن هاوپەیمانیەتی خۆیان هەڵبژێرن، خۆیان بڕیاری ئەوە ئەدەن کە چۆن بێ ئەندامیەتییان لە ناتۆ.

لێرەدا نەرویج دەتوانی بەشدار بێ وەک ئەندامی ناتۆ کە ساڵانێکی زۆر ئەزموونی هەیە وەک دراوسێی روسیا. ئەمەش وەک هاوسەنگییەک بوو لە نێوان بەرپەرچدانەوە و هێمنی بوون.

ئەندامبوونی نەرویج لە ناتۆ هەڕەشەیەک نییە دژ بەهیچ لایەنێک. ئەمەش دڵنیایی بۆ نەرویج دەرەخسێنێ وەک ئەوەی دەتوانێ ببێ بە دڵنیایی بۆ فینلاند و سوئید.

 

سەرچاوە:

https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/G3LXxJ/aftenposten-mener-bra-for-norge-om-sverige-og-finland-gaar-inn-i-nato

گەڕان بۆ بابەت