و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
من له‌به‌ر دام له حاڵ و بار
با خه‌به‌رت كه‌م
تۆ بێ خه‌می
تۆ ده‌ردی دڵت ته‌نیا بیستووه
به‌ڵام نه‌ت دیوه.
تۆكه ناشاره‌زای له نهێنی عه‌شق
لۆمه‌ی ئێمه مه‌كه(*)
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
گیانه تۆ
سۆز و ده‌ردی
دڵی ئێمه‌ت نه‌دیوه
تۆ
له ئێمه بپرسه
كه نه‌ت دیون.
( به دڵبه‌ر بڵێ به خۆپه‌نهاندانی بمانكوژه
دڵ ویستی به موراد بگا و
به ده‌ردی خۆی دوایی پێ بێ)(1)
به شین و ڕۆڕۆی گه‌رم و
هه‌ناسه‌ی ساردی ئێمه
پێمه‌كه‌نه
تۆ مناڵی
گه‌رم و ساردی دونیات نه‌دیوه.
(عه‌شق ئه‌وه‌یه
چاوی عاشق ببینی
به ئه‌سرین ته‌ڕ بووه و
خڵتانی فرمێسكی
گریانی
خۆی بووه) (2)
تۆ كه له نهێنی عه‌شق ناشاره‌زای
لۆمه‌ی ئێمه مه‌كه
ئێمه نووقمی‌گه‌شتین و
تۆ
ده‌ریات نه‌دیوه.
من له‌به‌ر دام له حاڵ و بار
با خه‌به‌رت كه‌م
تۆ بێ خه‌می
تۆ ده‌ردی دڵت ته‌نیا بیستووه
به‌ڵام نه‌ت دیوه .
ئاماژه :
(*) ئه‌مه به‌شێكه له قه‌سیده‌یه‌كی درێژتری شاعیری فارسی‌زمان (جه‌لاله‌ددین عه‌زدی یه‌زدی)
كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (مێهدیێ عه‌باسی و مینای ده‌ریس) به هاوكاری گرووپی نواك –
له سترانێكی مه‌ئاڵ سۆفیدا به تێكهه‌ڵكێشێكی باڵكێش و شایان كه دوو بڕگه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی تێدایه و له لایه‌ن خاتوو( مینای ده‌ریس )ـه‌وه گوتراوه - له‌ناو دوو كه‌وانه دانراوه -
ته‌واوی قه‌سیده‌كه فارسی و عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ده‌قی ئه‌و سترانه‌یه له یوتووب بڵاوكراوه‌ته‌وه ،
هه‌ر له‌وێوه‌ش كراوه به كوردی.
وه‌رگێڕ
بڕوانه:
https://www.nabavi.co/blog/32354
(1) و (2) ی ناو كه‌وانه به عه‌ره‌بیه و
له لایه‌ن (عه‌بدولقادر مه‌راغی)یه‌وه نووسراوه
خاتوو مینای ده‌ریسی چڕیویه‌تی.