ما 11093 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کۆڕش وەحید

بەڵام تا مرد کەس چاوی بە فلسەکی سوور نەکەوتەوە، سەروبنی قسانی هەر زەکەری بوو، چونکە ئەقڵی لەوێدا بەبەرد بووبوو، هەر لەسەرکڵاوات دەژیا، جەماعەتی ئەشهەدوش هەر وەکی خۆی کۆڵەواربوون، هەڕیان لە بڕ نەدەکردەوە، نەیاندەزانی کەسەکی هێندە فاشیل و شەڕەنگێز ناتانێ بگاتە ئاستی سەربڵندی وشەی داهێنەر.

 

ئەو نامەیەی قەد نەگەشت

کۆڕش وەحید

لە ساتەکانی وەڕس بوون لە خود و وەختی بێ هیواییە قووڵەکاندا کە زانی هیچی لەباردا نییە تۆپەڵێك وشەی پێکەوەناو وەکو خووی هەمیشەیی زوو بێ شەن و کەو و لێ رامان فڕێی دانە بەر مشەخۆرەکان، چونکە بڕوای بە هیچ بنەمایەك نەبوو و خۆی لەسەروو هەموو بنەمایەکەوە دەبینیەوە:

" من ڕۆمان (تۆ بڵێ زەلکاو)ی، یان دەق (تڕ و فس)ێکت بخوێنمەوە، تۆ بێ چاو و ڕوو نیت بەس تۆ زەلکاوی... دە بە خواکەی خۆت، بە مەبدەئم ئەو شیعر نییە، ئەوە ڕستەی ئاساییش نین، هەڵیت و پەڵیتیش نین، چونکە هەڵیت وتنیش هونەری تیایە، تۆ بێ هونەرترینی. هەر هیچ نین. هیچیش نین، یانی تۆ نازانی هیچ چیە."

 کاکی ئەوداڵیش بە دڵێکی پڕ جۆشەوە کاریگەری خۆی نەشاردەوە و بۆی نووسی:

 "دەست خوش لۆئەم پۆستە سەنگینە، بەحەققەت نموونەی لەم شکلە گەلەك هەن، برادەرەكی کۆلکە خێندەوار هەبوو خودا عافی بکا کە مەدهۆش دەبوو فەرقی گوڵ و گوی نەدەکرد، خۆی بە داستۆفەسکی نەدەگۆڕیەوە، خەڵکوخوا کوردیەکەیان لۆ چاك دەکرد چونکێ زمانەکەی شەقوپەق بوو، هەموو ژانرەکی ئەدەبی و فەلسەفی و هونەری دەنووسین و دەوی لە بابەتی فەلسەفیش دەدا و خۆی بە مومتازترین رۆژمانە نووس حسيب دەکرد، کەسەك نەبوو رۆژەك نەیناسیبێ پارەی قەردی لای نەبووایە، بەڵام تا مرد کەس چاوی بە فلسەکی سوور نەکەوتەوە، سەروبنی قسانی هەر زەکەری بوو، چونکە ئەقڵی لەوێدا بەبەرد بووبوو، هەر لەسەرکڵاوات  دەژیا، جەماعەتی ئەشهەدوش هەر وەکی خۆی کۆڵەواربوون، هەڕیان لە بڕ نەدەکردەوە، نەیاندەزانی کەسەکی هێندە فاشیل و شەڕەنگێز ناتانێ بگاتە ئاستی سەربڵندی وشەی داهێنەر، چونکە گەلەك دوورە لە پەیامەکانی ئەو جیهانە مەزنەوە، چما کەسەك لە خۆدا نەبێ چلۆن دەتانێ ببەخشێ؟ ئیدی کە مرد وەکی گرمەی هەوری بوارێ لە بیرچووەوە ، لە لایەکی تریشەوە عوزرخواهی خۆشی هەبوو چونکە ئەم مۆدە لە پلەباڵەکانی حیزبەوە دابەزیبوە خوارو هەموو کونجەکانی ژیانی تەنیبوو".

 دوابڕگەشی بە دێڕە شیعرەکی کلاسیك تەواوکرد (کە بەدمەستی بکا ئەهلی خراپەی بۆچی لێدەگرم؟).

کەچی دوماهیك بۆی دەرکەوت ئەم خرۆشانەی بە هیچ کلۆجێك نەگەشتە جێی خۆی، چونکە پۆستەچی لە خانەخوێ بێ سەلیقەترو خوێنساردتر بوو.

گەڕان بۆ بابەت