ما 5271 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مانا ئاراستە دەبەخشێ

چیرۆک تەنیا گێڕانەوە لە پێناوی گێڕانەوەدا نیە. دەبێ کاکڵێک لە مانا لە ناو دەقی گێڕانەوەکەدا هەبێ بۆ ئەوەی گێڕانەوەکە ببێ بە چیرۆک. بۆیە مەبەستێک لەگەڵ دەق رێدەکا کە چوارچێوەی پێ دەبەخشێ.

لێرەوە ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە داخۆ رووداوەکانی ناو ژیان هەموویان خۆبەخۆ خاوەن مانا نین؟ بێگومان هەن. بەڵام ناکرێ کاتی هەڵبژاردنیان بە بێ پێوەندێکی دەروونی دەستیان بۆ ببەین. رووداوەکان هەر کۆمەڵێکیان خاوەن پێوەندیی دەروونین کە لەوانی تر جیایان دەکاتەوە. بۆیە نووسەر لە کاتی دەستبردن بۆیاندا یاخود خوڵقاندنیان دەبێ سەرنجی بچێتە سەر ئەم پێوەندییە دەروونیە.

مانای سەرەکی لە هەموو دەقدا بڵاودەبێتەوە و، بە شێوەیەکی ئاسایی خوێنەر هەتا کۆتایی خوێندنەوە پێی ناگا. کاتێک لە خوێندنەوە تەواودەبین ئەوسا مانا بە تەواوی خۆی دەردەخا و لە پێوەندی نێوان هەموو وردەکاریی رووداوەکان و مانا تێدەگەین.

بۆیە مانا ئاراستە بە رووداو دەبەخشێ. کەواتە گرینگە لە کاتی نووسین دا هەروەها بە وردی بیر لە مانایش بکرێتەوە. لە بیریشمان بێت ماناکانیش جۆراوجۆرن و دەکرێ بە گوێرەی چەندایەتی دەستەبەندی بکرێن.

سایتی قەڵەم

٣١ مانی مەی 

گەڕان بۆ بابەت