ما 2678 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

حەقیقەت (راستی) و واقێعییەت

عالەمی واقیع و سروشتی دەوروبەری ئینسان یەکەمین پرسی مرۆڤ بووە و بەدرێژایی تەمەنی هەوڵیداوە لەو واقێعییەتە تێ بگات و بیناسێت و، پێناسەی بکات. ئینسانی سەرەتایی بە هۆی کەمی زانستەوە، تێگەیشتنێکی روکەشییانەی لە ژیان و دونیای دەوروبەری هەبووە. دونیایان پڕ بووە لە دێوو درنج و خوداکان، هێزە سەروسروشتییەکان خولقێنەر و بەڕێوەبەری هەموو رووداو و کارەساتەکان بوون و، هیچ شتێک لە ئیرادە و توانای ئینساندا نەبوو.

 

ئەگەر چی دێوو درنج و فریشتە و جنۆکە و خوداکان بە هۆی روناکایی زانست و گەشەی زانستەوە نەمان و لەبەرچاو ون بوون، بەڵام ئینسانی پێشکەوتوو روویکردە ئایدولۆژیا و ئایین. ئەمەش مرۆڤەکانی کردە دوو بەشی سەرەکی. یەکەم ئەوانەی کە بڕوایان بە هێزە سەروسروشتیەکان هەیە و، دووهەم، کەسانێک کە جگە لە دونیای ماددی هیچی تر بە راست نازانن. ئەم بڕوا و جیهانبینییە وەک چاویلکەیێک رەنگی واقێعییەت دەگۆرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە راستییەکان وەک چەندین وێنە کە لە چەندین نیگای جۆراجۆرەوە لە یەک شت گیرابێت، جیاوزییان هەبێت. هەرچەند هەموو وێنەکان بەشێک لەو واقێعییەتە پیشان دەدەن، بەڵام هەموویان راستن.

جۆراجۆری و رەنگاورەنگ بوونی راستییەکان خۆی لە خۆیدا خراپ نییە، بەڵام مەترسییەکە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە هەرکامە و تەنیا وێنەی خۆی بە دروست و راست بزانێت و هەوڵی دڕاندن و فەوتاندنی وێنەکانی تر بدات. لە دونیای ئەمڕۆدا زۆر بەدەگمەن ئینسان هەیە کە گومانی لە تەواو بوونی بینینەکانی خۆی ببێت. هەموویان وادەزانن ئەوەی ئەو دەیبینێت تەنیا راستییێکە کە لە دونیای واقێع دەبیندرێت.

 

ئەم رەنگاورەنگ بوونەی روانگەکان و راستییەکان، خۆی لە خۆیدا هیچ خراپ نییە، بەڵکو بە عەکسەوە زۆریش باش و ئەرێنییە. زیان و مەترسی لەو خاڵەوە دەست پێدەکات کە بینینی بەرانبەرەکەت بە تەواوەتی بە ناڕاست بزانیت و هەوڵی کپ کردن و کوژاننەوەی بدەیت. هەوڵ بدەیت هەموو وێنەکانی ئەو واقێعییەتە بدڕێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە واقێعییەت بەتەواوەتی دەرنەکەوێت و نەناسرێت.

سایتی قەڵەم

١٠ ئاپریلی ٢٠١٥

گەڕان بۆ بابەت