شێعر و پەخشان

قەتارچیان بە پێوەرەی ریشتەر

پەرویز زەبیح غوڵامی

 

 

هه‌میشه‌ پاکه‌تێ سیگار و مشتێ ئیمزام
له‌ ژنێکی بێ هه‌ینیدا جێهێشتووه‌ و
هه‌ر که‌ ته‌له‌فۆن زه‌نگ ده‌دات 
قارچکێ خوێناوی
له‌ گیرفانی کراسه‌ سپییه‌که‌مدا هه‌ڵده‌تۆقێ

 

قەتارچیان بە پێوەرەی ریشتەر

یانی
هه‌ڵچوونی مه‌لافه‌کان و به‌یانی
تاشتیم ددانی حافزه‌ و 
سه‌عاته‌که‌م چلووره‌ی تلیاک
ژنی دراوسێ 
مناله‌ خووساوه‌کانی له‌ به‌ر هه‌تاودا هه‌ڵده‌خات و ده‌ڵێ:
ـ به‌یانی باش!

هه‌میشه‌ پاکه‌تێ سیگار و مشتێ ئیمزام
له‌ ژنێکی بێ هه‌ینیدا جێهێشتووه‌ و
هه‌ر که‌ ته‌له‌فۆن زه‌نگ ده‌دات 
قارچکێ خوێناوی
له‌ گیرفانی کراسه‌ سپییه‌که‌مدا هه‌ڵده‌تۆقێ

ژنی دراوسێ
مناڵه‌ تۆزاوییه‌کانی له‌ بادا ده‌ته‌کێنێ و ده‌ڵێ:
ـ جارێکیتر به‌یانی باش!

هه‌ناسه‌م هاڵاوی قاڵاوه‌ و
مۆبایلەکه‌م بڵقی سابوون
یانی ...

 

 سەرچاوە: پەیجی شاعیر