ما 11455 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کەسایەتی مرۆڤ

فەرەیدون هیرانی

مرۆڤ کارەکتەرێکی نمایشکارە، ماسك پۆش و ڕاکردووە بۆ خۆشاردنەوە لەپەنای شانازی ئەوانیتر، هەموو ئەم نمایش و ماسك بەستانەشی لەپێناو نیشاندانی گەورەیی کەسایەتی دایە. کەسایەتیەك کە دڵخوازی ئەوە و بەدەست نەهاتووە ، بۆیە وا لەمرۆڤ دەکا پەنا بۆ وێناکردنی بەتوانایی ئەم بێ تواناییەی ناوەوەی بۆ دەرەوەی خۆی بکات!

هەر ئەم شاردنەوەی بێ توانایی ناوەوەیەتی، کە هەموو ڕۆژ ناچار بەگۆڕینی ماسك و ڕاکردن و خۆحەشاردانی لەدەورووبەری دەکات.

هەوڵدان بۆ ناسینی کەسایەتی هەر مرۆڤێك بە پەنابردنی پرسیار، ڕێگای کۆنی هەڵماڵینی ماسکی ڕووی مرۆڤە، ئەم ڕێگایە نامانگەیەنێت بەدیوی شاراوەی کە لەهەمان کاتدا ڕاستەقینەی کەسایەتیەکەیەتی، بەڵکو ڕێگا ئاسانەکە بریتیە لەگوێگرتن لێی، لەوێوە شانازی بەچی کرد و کاریگەربوو بەکام (فیکر و فەیلەسوف و کەسایەتی و فەقیهێك، هتد) ئەمە حەقیقەتی کەسایەتی بێ نمایشی ئەوە. بۆیە کەسایەتی ڕاستەقینەی مرۆڤ بریتیە لەسەرسام بوون و کاریگەری فیکرەکان بەسەریەوە ، ئەمە کەسایەتی بێ ماسك و نمایشی مرۆڤەکە خۆیەتی و لەژێر کاریگەری فیکر و کەسەکانەوە بیناسە !

 

 

گەڕان بۆ بابەت