ما 3749 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جیهانی تایبەت

ئەدیب و هونەرمەند گەر خۆی خاوەن جیهانێک نەبێ، ناتوانێ جیهان لە دەقیدا بنوێنێتەوە. بەم پێیە نواندنەوەی جیهان تەنیا ئەوەی نیە وا لە دەرەوەی زەینی ئەودا هەیە، بەڵکو ئەوەیشە وا دەبێ لە دەروونی ئەودا هەبێ. بە بێ هەبوونی وەها جیهانێک، هیچ جیهانێکی تر ناتوانێ لە دەقدا بوونی هەبێ.

کەواتە جیهانی دەق، ئەنجامی لێککەوتنی جیهانی دەرەوە و ناوەوەیە. بگرە جیهانی ناوەوە بەرجەستەیی زیاتر پەیدادەکا. لەبەر ئەوەی دەق جۆرێکی تایبەتە لە پێشکەش کردنی جیهانی دەرەوەیش. جیهانی ناوەوە ئەو دەرفەت و رێگایەیە وا دەرەوەیش خۆی تیا دەخەمڵێنێ.

گەر نووسەر و هونەرمەند نەتوانن وەها تایبەتمەندی و جیهانێک لە خۆیاندا بخوڵقێنن کە لە دەورووبەریان جیایان دەکاتەوە، ئەوا نابنە خاوەن هیچ دەقێکی تایبەتی. لە راستیدا دەق، نوواندنەوەی جیهانی تایبەتی ئەدیب و هونەرمەندە سەبارەت بە روانگەیان بە بوون.

بۆیە دەق جۆرێکە لە تێفکرین و، لە جۆرێکی تر دیتن. لێرەوە ئەدیب و هونەرمەند پێویستە جیهانی خۆیان چێ بکەن. جیهانێک کە تیایا جیهانی دەرەوەیش بە شێوازی نووسەر حوزوریان هەیە.

سایتی قەڵەم

١٤ مانگی حەوتی ٢٠٢٢

گەڕان بۆ بابەت