مارتن ئەرسەلان
خوێنەرانیش تا هەنووکە پێشوازی لەو بەرهەمە دەکەن و بەردەوامیش بۆ زمانی نوێ وەردەگێردرێ. ئەوەی زۆر سەرنجی کێشکردم ئەوەبوو لەو نۆڤێللایەدا، شوێن و کارەکتەر زۆر بەخراپی دەگۆڕێن و ڕەشبینی باڵدەکێشێ بەسەر تەواوی جوگرافیا و زەمەنی چیڕۆکەکە. حەمەسەعید حەسەن وتی: «گەلێک نووسینی ئەدەبی و ڕۆمان هەن، کە پێش ئەوەی لەدایک بن، دەمرن». من واتێدەگەم کە ڕۆمان و نۆڤێللای باشیش، وەکو ئینجیلێک تا کۆتایی مێژوو لەگەڵماندا دەژین، بەدگۆڕانی کافکا و تاوان و سزای دۆستۆیڤسکی و پاڵتۆی گۆگۆڵ بە نموونە.
خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژی و ئەدەبی کورتە چیڕۆکی بەدگۆڕانی فرانس کافکا
بەدگۆڕان - فرانس کافکا
مارتن ئەرسەلان
«گرێگۆر سامزا» بەیانییەک لەخەونگەلێکی بێئارامەوە خەبەری دەبێتەوە دەبینێت تەواو گۆڕاوە، ئەو گۆڕانەشی هەموو شتێکی لێوەردەگرێت کە لای ئازیز بووە، تەنانەت ژیانیشی!
فۆرم و تەکنیکی نۆڤێـللای بەدگۆڕانی فرانس کافکا، بوو بە هەوینی لەدایک بوونی چەندان چیڕۆکی هاوشێوەی ئەو و نووسەرانێکـی زۆر لە دنـیادا ئەو فۆرمـەیان دووبارە کردیتەوە و قەرزریان لێی کردووە، نموونەیەکـی هەرە دیار:
"خەونی عەنکەبووتەکان"ی شێرزاد حەسەنە.
لە دنیایی ئینگلیزیشـدا گەلێک نووسـەر، دڵدارییان لەگەڵ ئەم چیڕۆکەی کافـکادا هەبووە. "هێنری چارلس" بە ئاشکرا خۆشەویستی خۆی بۆ بەدگۆڕان دەربڕیوە و سەرسامی خۆی نەشاردۆتەوە.
خوێنەرانیش تا هەنووکە پێشوازی لەو بەرهەمە دەکەن و بەردەوامیش بۆ زمانی نوێ وەردەگێردرێ.
ئەوەی زۆر سەرنجی کێشکردم ئەوەبوو لەو نۆڤێللایەدا، شوێن و کارەکتەر زۆر بەخراپی دەگۆڕێن و ڕەشبینی باڵدەکێشێ بەسەر تەواوی جوگرافیا و زەمەنی چیڕۆکەکە.
حەمەسەعید حەسەن وتی: «گەلێک نووسینی ئەدەبی و ڕۆمان هەن، کە پێش ئەوەی لەدایک بن، دەمرن».
من واتێدەگەم کە ڕۆمان و نۆڤێللای باشیش، وەکو ئینجیلێک تا کۆتایی مێژوو لەگەڵماندا دەژین، بەدگۆڕانی کافکا و تاوان و سزای دۆستۆیڤسکی و پاڵتۆی گۆگۆڵ بە نموونە.