ما 1674 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

وەرگێڕان سیا مەمەند

شانۆی پۆستمۆدێرنیزم لە ژێر كاریگەری بۆچونەكانی ئەنتوانین ئارتۆ و هەردوو ڕێبازی فۆتۆریسم و دادایزمە. لەم سەردەمەدا دیالۆگ  و دەق كە لەلایەن ئارتۆوە ڕوو بەڕووی ڕەخنە بووبویەوە شوێنی پێشوتری خۆی لە دەست دەدات. لە ڕاستیدا زمان كە ئیشی سەرەكی خۆی گەیاندنی پەیامە، دوور دەكەوێتەوە و سودی لێوەردەگیرێت بۆ فەزا سازی.

شانۆی پۆست مۆدێرنیزم

وەرگێڕان سیا مەمەند
پۆست مۆدێرنیزم لە وێرانەییەكانی سەردەمی مۆدێرنیزمەوە سەر دەردێنێت لە حەفتاكانی سەدەی بیستەم، فۆڕم و پێكهاتەكانی سەردەمی مۆدێرنیزم تێك دەشكێنێت. پۆست مۆدێرنیزم بە پێچەوانەی مۆدێرنیزمەوە كە خۆی لە نێو پێ ناسەو چوار چێوەی دیاری كراو دەناسێنێت  و سنورەكانی دیاری كراون. لە بەرەمبەر ئەمەدا سنور لە نێوان جوانی و ناشرینی  دادەنێت و بۆ  كەسانێكی دەستە بژێرە. لەم نێوەندەدا پۆست مۆدێرنیزم بە تێكشكانی فۆڕم دێتە نێو سەرجەم كایەكانی هونەر و بەتایبەت شانۆ و گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی دروست دەكات. 
شانۆی پۆستمۆدێرنیزم لە ژێر كاریگەری بۆچونەكانی ئەنتوانین ئارتۆ و هەردوو ڕێبازی فۆتۆریسم و دادایزمە. لەم سەردەمەدا دیالۆگ  و دەق كە لەلایەن ئارتۆوە ڕوو بەڕووی ڕەخنە بووبویەوە ، شوێنی پێشوتری خۆی لە دەست دەدات. لە ڕاستیدا زمان كە ئیشی سەرەكی خۆی گەیاندنی پەیامە، دوور دەكەوێتەوە و سودی لێوەردەگیرێت بۆ فەزا سازی. لەم سەردەمەدا پێكهاتەكانی وەك ڕوناكی، دەنگ، ڕەنگ، سینۆگرافیا، جلوبەرگ و موزیكی زیندوو سودیان لێ وەردەگیرێت و گرنگی تایبەتییان هەیە. بینەرانی  "هەست"ی سەردەمی مۆدێرن لەم سەردەمەدا  ڕۆڵێكی زیندوو كاریگەریان بۆ بەرەو پێشبردنی نمایش هەیە. پیشاندانی چیرۆك لە سەردەمی پۆست مۆدێرنیزم بەتەواوی كاڵ دەبێتەوە. كارەكتەرسازی بەتەواوی بوونی نامێنێت.. هەردوو شێوازی شانۆ و پێر فۆرمانس لەم سەردەمەدا دەچنە ژێر ناوی شانۆی پۆست مۆدێرنیزم. لە پێرفۆرمانسدا جەختی تەواو لەسەر جەستەی نمایشكارە"پێرفۆرمانسەر" و زیاتر لە شێوەی سروتە دینییەكانە.
لە هەردوو حاڵەتەكەدا هەردوو  شێوەكەی شانۆ هەوڵدانە بۆداهێنان و تێكشكانی فۆرمە باوەكان.
دنیای پۆست مۆدێرن بەتەواوی فراوانە، پێكهاتەیەكە لە فەلسەفە و كلتور و هونەرەكان و سروتە دینییەكان.. هەر لەبەر ئەمەشە تا هەنوكە پێناسەیەكی دیاری كراوی بۆ نەكراوە و نییە.
لە بنەڕەتدا خۆی پۆست مۆدێرنیزم دژ بە پێناسەیە و تێكشكێنەری فۆرمە و دژ بە حەزەكان"سەلیقە گەرایی" دەوەستێتەوە. هەر لەبەر ئەم تایبەتییەشە شانۆكەی خاوەن چەندین جۆری جیاواز و هەمەڕەنگە، و زۆرجاریش ئەو شێوازانە دژ بەیەكن. خۆی لە ڕاستیشدا هەر گروپێك كاتێك دەیەوێت لەم سەردەمەدا نمایشێك ئەنجام بدات بەتەواوی لەگروپێكی تر جیاواز و سەربەخۆیە. چونكە لە بنەڕەتدا پۆست مۆدێرنیزم تایبەت بە تاك و بە تایبەت مەندییەكانی ئەو تاكەیە. بۆیە بە ئاسانی جیاوازی گەورە لە كاری گروپێك بۆ گروپێكی تر هەست پێدەكەین.

گەڕان بۆ بابەت