لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بواز که له به‌یتله‌حم گه‌ڕاوه، ماندوونه‌بوونی له دروێنهوانهکان کرد. ئه‌وانیش دۆعای خێریان بۆ کرد. پاشان بواز له له خزمه‌تکاره‌که‌ی که سه‌رپه‌رشتیی دروینهوانهکانی ده‌کرد، پرسی: ''ئه‌و کچه کێیه؟'' ئه‌ویش وتی: ''کچێکی موابییه و له ته‌ک نوامی له مواب گهڕاوەتهوه. داوای لێکردم، ڕێگای بده‌م له دوای دروێنهوانهکانهوه، له نێو ئه‌و باخه گهنمانهدا گوڵه گه‌نمان بچنێته‌وه. ئه‌وه له به‌یانییه‌وه تاکوو ئێستا خه‌ریکه و ماوه‌یه‌کی کورت له ماڵه‌وه حه‌ساوه‌ته‌وه.
چیرۆکی رووس
له‌و ڕۆژگارانه‌دا که قازییه‌کان فه‌رمانروا بوون ,قاتی و قڕییهک که‌وته وڵات. پیاوێکی به‌یتله‌حمی یوودا، به خۆی و ژن و دوو کوڕه‌که‌یه‌وه، کۆچیانکرد بۆ وڵاتی مواب.
ئه‌م پیاوه ناوی ئه‌لیمه‌لیک بوو. ژنه‌که‌ی نوامی و دوو کوڕه‌که‌یشی ناویان مالۆن و چیلۆن بوو. ئه‌مانه خۆیان گه‌یانده مواب و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
ئه‌لیمه‌لیک مێردی نوامی, له‌وێ مرد؛ نوامی و دوو کوڕه‌که‌ی به‌جێمان. کوڕه‌کان هه‌ر لهمواب ژنیان هێنا؛ یه‌کیان ناوی ئورپا و ئه‌وی دیکه ڕووسی ناو بوو. ئه‌مانه ده سال له مواب مانەوە.
مالۆن و چیلۆنیش هه‌ر دووکیان مردن. دایکیان پاش دوو کوڕه‌که‌ی و مێرده‌که‌ی هه‌ر مایه‌وه.
نوامی له‌گه‌ل بووکه‌کانی هاتنه سه‌ر ئه‌م بروایه که، ده‌بێ ئه‌و له‌شاری مواب بارکا وبگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی. چونکه بیستبووی له شاره‌که‌ی خۆی له به‌ره‌که‌تی دیداری مه‌سیح فراوانی و هه‌رزانی هه‌یه، ئه‌ی له‌به‌رچی ده‌بێ ئه‌و و دوو بووکه‌که‌ی به‌بێ پیاو له ده‌سکورتیدا له مواب بمێننه‌وه؟ بۆیه بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی یوودا.
نوامی ڕووی له بووکه‌کانی کرد و گۆتی: ''بڕۆن، بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی دایکتان؛ خوا چاکتان بۆبکا، وه‌ک ئێوه کردتان له‌گه‌ڵ من و ئه‌و مردوانه‌دا، خوا ئاسووده‌ییتان پێ ببه‌خشێ له ماڵه مێرده‌کانتان.'' دوایی ماچی کردن. بووکه‌کان ده‌نگی گریانیان به‌رز بۆوه و گوتیان: ''به دڵنیایی ئێمه له‌گه‌ڵتا دێین بۆ نێو خه‌ڵکه‌که‌ت.''
نوامی وتی: '' کچه‌کانم بگه‌ڕێنه‌وه، بۆچی ده‌تانه‌وێ له‌گه‌ڵ منا بێن؟ ئایا هیشتا کوڕی ترم له‌سکدایه ببنه میردتان؟ بگه‌ڕێنه‌وه کیژه‌کانم، بگه‌ڕێنه‌وه به ڕێی خۆتانا؛ من له‌وه پیرترم تازه مێرد بکه‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر بڵێم هیوام به شووکردنهوهش هه‌ر ماوه و هه‌ر ئه‌مشه‌و بچمه لای مێرده‌که‌م کوڕیش بزێم؛ ئێوه ئه‌وه‌ستن تا ئه‌وان گه‌وره ده‌بن؟ نا، کچه‌کانم؛ ئه‌م کاره له‌به‌ر دڵی ئێوه خه‌مبارم ده‌کا، چونکه چوونه ده‌ره‌وه‌یه له فه‌رمانی خوا.''
بووکه‌کان ده‌نگی گریانیان دووباره به‌رز بۆوه. ئورپا خه‌سوه‌که‌ی ماچ کرد؛ به‌ڵام ڕووس ده‌سبه‌داوێنی بوو. نوامی وتی: ''ئه‌ها هێوهرژنهکهت ده‌ڕواته‌وه بۆ نێو که‌سوکاره‌که‌ی؛ تۆیش به‌دوا ئه‌وا بگه‌ڕێره‌وه نێو خزمه‌کانت.'' رووس وتی: ''داوام لێ مه‌که تۆ به‌جی بێڵم، یان بگه‌ڕیمه‌وه به‌دواوه، بۆ هه‌ر کوێ بچی لەگەڵتا دێم، له هه‌ر کوێ دانیشی له‌وێ داده‌نیشم، که‌سوکاره‌که‌ت که‌سوکاری من ده‌بن، خواکهیشت خوای من ده‌بێ؛ له‌کوێ بمری له‌وێ ده‌مرم و له‌وێ دهنیژرێم. مه‌گه‌ر مردن ئه‌من و ئه‌تۆ له‌یه‌ک جوێ کاته‌وه.''
کاتێ نوامی دیتی ڕووس له سه‌ر قسه‌ی خۆی سووره، بێده‌نگ بوو. پیکه‌وه هاتن تا گه‌یشتنه به‌یتله‌حم. به گه‌یشتنیان هه‌موو شاره‌که به‌ره‌وڕوویان جما، لێیان پرسی: ''ئه‌تۆ نوامیت؟'' ئه‌ویش پێی وتن: ''با‌نگم مه‌که‌ن نوامی، پیم بڵێن' مارا': چونکه خوا زۆر خراپی به سه‌ر هێناوم. من به پڕی چوومه ده‌ره‌وه، به‌ڵام خوا به به‌تاڵی گهڕانمیه ماڵه‌وه؛ که وایه بۆچی نوامیم بانگ ده‌که‌ن، که ده‌بینن خوا دژ به من وه‌ستاوه و ئاوا تووشی کاره‌سات و ڕه‌نجه‌ڕۆیی کردووم؟''
به‌م جۆره نوامی و بووکه‌که‌ی له سه‌ره‌تای وه‌رزی دروێنه‌ی جۆ دا گه‌یشتنه به‌یتله‌حم. پیاوێکی دارا و دهسڕۆیوو له خزمه‌کانی ئهلیمهلیکی مێردی نوامی به ناوی بواز هه‌بوو. ڕووس به نوامی گوت: ''با بچم بۆ مه‌زرا و له دوای ئه‌وه‌وه گوڵه‌گه‌نمان کۆ بکه‌مه‌وه، به‌ڵکوو له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودا خوا ده‌رگایه‌کمان لێ بکاته‌وه.'' ئه‌ویش گوتی: ''بچۆ کچم'' ڕووس له مه‌زرا له پاش دروێنه وانانەوە ده‌هات و ده‌چوو، گوڵه‌گه‌نمی کۆ ده‌کرده‌وه. له به‌ختی ئه‌و که‌وته شوێنێک که به‌شی بوازی خزمی ئه‌لیمه‌لیک بوو.
بواز که له به‌یتله‌حم گه‌ڕاوه، ماندوونه‌بوونی له دروێنهوانهکان کرد. ئه‌وانیش دۆعای خێریان بۆ کرد. پاشان بواز له له خزمه‌تکاره‌که‌ی که سه‌رپه‌رشتیی دروینهوانهکانی ده‌کرد، پرسی: ''ئه‌و کچه کێیه؟'' ئه‌ویش وتی: ''کچێکی موابییه و له ته‌ک نوامی له مواب گهڕاوەتهوه. داوای لێکردم، ڕێگای بده‌م له دوای دروێنهوانهکانهوه، له نێو ئه‌و باخه گهنمانهدا گوڵه گه‌نمان بچنێته‌وه. ئه‌وه له به‌یانییه‌وه تاکوو ئێستا خه‌ریکه و ماوه‌یه‌کی کورت له ماڵه‌وه حه‌ساوه‌ته‌وه.
بواز هات به‌لای ڕووسه‌وه و پێی گوت: ''له‌باره‌ی تۆ بیستوومه، کچم'' بۆ گردکردنه‌وه‌ی گوڵه‌گه‌نمان مه‌چۆره مه‌زراکانی تر، ئێره‌ش به‌جێ مه‌هێڵه: چاوت له مه‌زراکه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یدروونه‌وه ، تۆ له دوایانه‌وه بڕۆ؛ ده‌سپێرم به‌و کوڕه گه‌نجانه ده‌ستت به لاوه نه‌هێنن. کاتێ تینوو ده‌بی بچۆ له‌و گۆزانه‌ی ئه‌و پیاوانه هێناویانه ئاو بخۆره‌وه.'' ڕووس سه‌ری داخست و خۆی به‌ره‌و زه‌وی چه‌مانده‌وه و گوتی: ''بۆیه له چاوه‌کانتا به‌خشه‌نده‌یی ده‌بینم. ده‌بێ زانیاریت له‌سه‌ر من هه‌بێ . ده‌بینی که من بیگانه‌یه‌کم.'' بواز وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: ''ته‌واو به من پیشاندراوه هه‌موو ئه‌وه‌ی که تۆ پاش مه‌رگی مێرده‌که‌ت له‌گه‌ڵ خهسووهکهتا کردووته. چۆن دایک و باب و وڵاتی خۆت به‌جێ هێشتوه و هاتوویته نێو مهردمیک که تا ئێستا نه‌تناسیون. خوا تۆڵه‌ی ئه‌و کاره‌ت بۆ ده‌کاته‌وه، پاداشێکی ته‌واو که له ژیر سێبه‌ری خوای ئیسرائیل‌دا بکه‌ویه دڵنیاییه‌وه.''
ڕووس گۆتی: ''له چاوه‌کانتا چاکه و پیاوه‌تی ده‌بینم، گه‌وره‌م؛ تۆ دڵی منت دایه‌وه و به میهره‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌م خزمه‌تکاره‌ت دووای، گه‌ر چی حه‌دم نییه به خزمه‌تکاری تۆ بم.''
بواز گۆتی: ''کاتی ژه‌م وه‌ره ئێره نان بخۆ و پاروهکهت به سرکه‌دا ژێنه.'' دوایی ڕووس له ته‌نیشت دروێنهوانهکانهوه دانیشت. بواز نانی برژاوی له‌به‌رده‌م دانا و ئه‌ویش خواردی هه‌تا تێر بوو. ئه‌نجا هه‌ستا ڕۆی. کاتێ ڕووس ڕۆی بۆ گوڵه‌گه‌نم چنینه‌وه ، بواز به پیاوه‌کانی گۆت: ''ڕێگه‌ی بده‌ن گوڵه‌گه‌نمان بچنێته‌وه، ته‌نانه‌ت له نێو باخهگهنمهکانیشدا. سه‌رزه‌نشتی مه‌که‌ن، چاروبار مستێک گوڵه‌گه‌نمی بۆ به‌جێ بهێڵن که کۆی بکاته‌وه.
به‌مجۆره ڕووس تا ئێواره له مه‌زرا خه‌ریک بوو. ئێواره ئه‌وه‌ی چنیبوویهوه کوتای. نزیک به ـ ئیفاـ یه‌ک( 36 لیتر) جۆ ده‌بوو. له کۆڵی نا و گه‌ڕاوه بۆ ماڵ. خه‌سووه‌که‌ی چاوی له کۆڵه‌که‌ی کرد. دوای ماندوونه‌بوونی کردن لێی پرسی ئه‌مڕۆ له کوێ و له‌گه‌ڵ کێ کاری کردوه؟
ڕووس وه‌ڵامی دایه‌وه: ''ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵیا کارم کرد، ناوی بوازه.''
نوامی به بووکه‌که‌ی گوت: ''ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ، ئه‌و بۆ مردوان و زیندوان میهره‌بانی ده‌نوێنێ." نوامی درێژه‌یدا و گوتی: "بواز دانه‌یه‌ک له خزمه نزیکه‌کانمانه." ڕووس وتی: "ئه‌و ئه‌مه‌شی پێ گوتم، که له‌گه‌ڵ خزمه‌تکاره‌کانیدا بم تا دروێنه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێ." نوامی به بووکه‌که‌ی گوت: ''زۆر باشه کچم، که تۆ له‌گه‌ڵ خزمه‌تکاره‌کانیدا بمێنیته‌وه و له هیچ مه‌زرایه‌کی تر نه‌تبینن.''
به‌مجۆره تا دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ کۆتایی پێهات ، ڕووس له‌گه‌ڵ خزمه‌تکاره‌کانی بوازدا بوو.
ڕۆژێک نوامی به ڕووسی گوت: ''کچه‌که‌م، ئەرێ نابێ من له بیری کارێک‌دا بم که به‌هره‌و ئارامی بۆ تۆ تێدا بێت؟ بواز به‌و هه‌موو خزمه تکارهوه که تۆ له‌گه‌ڵیان بووی مه‌گه‌ر خزمی ئێمه نییه؟ تۆ ده‌زانی ئه‌و ئه‌مشه‌و خرمانهکهی هه‌ڵده‌گرێ. هه‌سته خۆت بشۆ. جلوبه‌رگی جوان له‌به‌ر که و خۆت وهڕازێنه و بچۆ بۆ لای خرمانهکه. به‌ڵام خۆت به‌و نیشان مه‌ده، تا خواردن ده‌خوا و خواردنه‌وه ده‌خواته‌وه و ده‌چێ بۆ نووستن. بزانه جێگای خه‌وه‌که‌ی له کوێیه. کاتێ چووه سه‌رجێگا و ڕاکشا، بچۆ لێفه‌که له‌سه‌ر قاچی هه‌ڵبه‌ره‌وه و له‌به‌ر پێیدا ڕاکشێ. پێت ده‌ڵێ ئه‌وه گه‌ره‌کته چیبکه‌ی."
ڕووس وتی، ئه‌وانه‌ی وتت هه‌مووی ده‌که‌م.
ڕووس به‌ره‌و گۆڕه‌پانی خرمانکوتانهکه چوو. هه‌رچی که خه‌سووه‌که‌ی وتبووی کردی. کاتێ بواز له خواردن و خواردنه‌وه بۆوه و دڵی شاد بوو . چوو له دوای مه‌ڵۆ گهنمهکانهوه بنوێ. ڕووس زۆر به‌نه‌رمی کشا بۆ لای، لیفه‌که‌ی له‌سه‌ر قاچه‌کانی هه‌ڵدایه‌وه و له‌به‌ر پێیدا ڕاکشا. نیوه‌شه‌و بواز له ترسا تلێکیدا، بینی ئه‌وه ژنێک له‌به‌ر پێیدا نووستوه. بانگی لێکرد؛ ''ئه‌تۆ کێی؟'' وه‌ڵامی دایه‌وه: ''ڕووسی خزمه‌تکارتم؛ لیفه‌که بده‌ره‌وه به سه‌ر ما، چونکه تۆ خزمێکی نزیکی.
بواز وتی: ''ڕه‌حمه‌تی خوات لێبێ کچم؛ تۆ ئه‌مڕۆژانه زۆرتر میهره‌بانی ده‌نوێنی تا پێشوو. ده‌بینم به‌دوای پیاوانی گه‌نج له دارا یان نه‌داره‌وه نییت. ئێستا کچم مه‌ترسه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌تهه‌وێ له‌گه‌ڵت ده‌که‌م. هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م شاره ده‌زانن تۆ ئافره‌تێکی داوێن‌پاکی. ئه‌مه‌ش ڕاسته که من خزمێکی نزیکی تۆم؛ هه‌ر چه‌نده خزمێکی دیکه‌ش له من نزیکتر هه‌یه. تا به‌یانی ڕاوه‌سته، به‌ڵکوو ئه‌و ئه‌رکی خزمایه‌تی به‌رانبه‌ر به تۆ بجێ بهێنێ. هاتوو ئه‌و ئه‌رکی خزمایه‌تی به‌جێ نه‌گه‌یاند، ئه‌مجا من ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ ده‌هێنم. ئێسته بنوو تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه.
ڕووس تا به‌یانی له‌به‌ر پێیدا ڕاکشا. به‌یانی زوو پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانن یه‌کتر بناسنه‌وه هه‌ڵسا. بواز پێێ گوت: ''با که‌س نه‌زانێ تۆ هاتوویته ئێره.'' وتیشی: "ئه‌و سهرپۆشهیش که به سه‌ر خۆتا داوه بێنه وهیگره." کاتێ ڕووس سه‌رپۆشه‌که‌ی گرته‌وه، بواز شه‌ش په‌یمانه جۆی بۆ تێکرد و دایبهکۆڵیا. به‌مجۆره ڕووس گه‌ڕایه‌وه بۆ شار.
کاتێ گه‌یشته‌وه ماڵ خەسووی پرسیی: ''چی بوو کچم؟'' ڕووس هه‌ر چی بواز له‌گه‌ڵی کردبوو، بۆی گێڕایه‌وه و گوتی: ئه‌م شه‌ش په‌یمانه جۆیهیشی داومێ؛ وتی ''نابێ به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه بگه‌ڕییه‌وه لای خه‌سووت.''
نوامی گوتی: ''سه‌برت بێ کچم، با بزانین چی ده‌بێ؛ ئه‌م پیاوه ئارامی نابێ تا ئه‌مڕۆ ئه‌م کارانه ته‌واو نه‌کا."
کە ڕۆژ بۆوه بواز چووه به‌ر ده‌رکی ئه‌و کابرا خزمه‌ی که بۆ ڕووس لێی دووابوو. که دیتی ده‌ڕوا، بانگی کردێ. ئه‌ویش گه‌ڕاوه. ده که‌س له پیره‌پیاوانی شاریشی هه‌ر بانگ کردبوو. بواز پێی وتن که دانیشن، ئه‌وانیش دانیشتن. ئه‌مجا بواز ڕووی له خزمه‌که‌ی کرد و گوتی: ''نوامی له شاری مواب گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ده‌یهه‌وێ به‌شێک له زه‌مینه‌که‌ی برامان ئه‌لیمه‌لیک بفرۆشێ. من ویستم تۆ ئاگادار که‌م و پیت بڵێم که به ئاگاداری دانیشتوانی ئه‌م شاره و له به‌رده‌م ئه‌م پیاو ماقووڵانهدا، ئه‌گه‌ر پێتخۆشه ئه‌م زه‌وینه بکڕه‌وه. ئه‌گه‌ر ناشته‌وێ بیکڕیهوه، ئه‌وا پێم بڵێ؛ چونکه دوای تۆ مافی منه بیکڕمه‌وه.'' ئه‌ویش وتی: ''من ده‌یکڕمه‌وه.'' پاشان بواز وتی: ''هه‌ر ڕۆژێک ئه‌م زهوینهت له نوامی کریه‌وه، ده‌بێ ڕووس ژنی ئه‌و مردوهش بکڕیهوه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و مردوه له‌سه‌ر ئه‌و میراته بمێنیته‌وه.'' کابرا وتی: ''من ناتوانم بۆ خۆمی بکرمهوه، نه‌وه‌کا زیان بگه‌یه‌نێ به میراته‌که‌ی خۆم: ئه‌وا مافی خۆمم دا به تۆ؛ تۆ بۆ خۆتی بکڕه‌وه.'' به‌مجۆره پێڵاوه‌که‌ی له پێ داکه‌ند.
باوی ئه‌و زه‌مانه له ئیسڕائیلدا ئه‌مه بوو، بۆ بڕینه‌وه‌ی هه‌ر سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌ک یان هه‌ر جۆره ئاڵ و گۆڕێک پیاو پیڵاوه‌که‌ی ده‌رده‌هێنا و ده‌یدا به به‌رانبه‌ره‌که‌ی. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی بڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه بوو له ئیسڕائیلدا. دوایی پێڵاوه‌که‌ی له پێ ده‌کرده‌وه.
ئه‌مجا بواز ڕووی کرده پیاوه گه‌وره‌کان و خه‌ڵکه‌که و گۆتی: ''ئێوه ئه‌مرۆ ئاگادارن که من هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که هی ئه‌لیمه‌لیک و کوڕه‌کانی: چیلۆن و مالۆنن و ئێستا له ده‌س نوامی دان، کڕیمه‌وه. بێجگه له‌مانه، رووسی خه‌ڵکی موابی ژنی مالۆنیشم کڕیه‌وه، که ببێته ژنم، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و مردوه له‌سه‌ر میراته‌که‌ی بمێنێته‌وه و ناوی له نێو براکانی و ماڵه‌که‌ی ون نه‌بێ؛ ئێوه ئه‌مڕۆکه ئاگادار بن.''
هه‌موو خه‌ڵکه‌که و پیاوه گه‌وره‌کان که له‌وێ بوون وتیان: ـــ '' ئێمه شاهیدین، ئه‌و ژنه دێته ماڵی تۆ خوا بکا وه‌کوو ڕاشێل ـ Rachelوه‌کوو لیLeah ـ که خانوویان بۆ ئیسڕائیل دروست کرد، لێ بێ.
به‌مجۆره بواز ڕووسی برده ماڵی خۆی و رووس بوو به ژنی. کاتێ له گه‌ڵی جووت بوو. خوا کوڕێکی دانێ. ژنان به نوامیان گوت: ''سپاس بۆ خوا که له‌م ته‌مه‌نه‌دا بێکه‌سی نه‌کردی. ئەم کوڕە له ئیسرائیل‌دا ناوبانگ ده‌رده‌کا و ده‌بێته په‌نا و پشتیوانیک بۆ ته‌مه‌نی پیری تۆ. چونکه بووکه‌که‌ت تۆی خۆشده‌ویست و له حه‌و کور باشتر بوو بۆ تۆ.
نوامی کوڕه‌که‌ی هه‌ڵگرت و له‌باوه‌شی خۆی نا. ژنانی دراوسێ وتیان: ئه‌مه کوڕی نوامییه، ناویان نا عوبێد Obed ئه‌م کوڕه باوکی جێس Jesse باوکی داوودهDavid .
کتێبی رووس
لە ئینجیلی کۆن وەرگیراوە
پێویست ناکا بچینە نێو کێشەی زۆر ئاڵۆزی، دانەر و سەرچاوە و پەرەسەندنی، ئینجیلی کۆنەوە. رووس یەکێکە لە جوانترین و ناسکترین چیرۆکە نووسراوەکانی ئەدەبی ئینجیلی. ئەگەرچی جێگاکەی لە نێو پێڕەوی کردەوەی جوان و پەسندی ئینجیلی کۆندایە، بەڵام بە تام و چێژێکی هونەرمەندانە نووسراوە و رەهایە لە جڵەوگرتن و سنووردانانی ئایینی، ئەمەش شتیکی سەیرە لە ویژەی دینیی هەر نژادێکدا.
دەقی ئەم چیرۆکە بەزمانی ئینگلیسی لە بەرگی چوارەمی(ئەدەبی کۆنی عیبری) J.M.Dentجەی.ئیم.دێنت و کورانی، ساڵی ١٩٠٧لە چاپیان داوە.