ما 955 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە عەرەبییەوە: مارتن ئەرسەلان

ڕۆژی پاشتر دیسانەوە کافکا بە نامەیەکەوە دەگەڕێتەوە: "بوکەڵەکەت زۆر پەشیمانە، بەڵام زۆر بێزارە لەوەی کە لەگەڵ یەک کەسدا بژی، مەبەستیشی ئەوەنییە که تۆی خۆشناوێ، بەڵام پێویستی بەوەیە کەسیی نوێ و دنیا ببینێ و سەفەربکا، دڵنیابە زوو زوو نامەت بۆ دەنووسێ".

 

بوکەڵەی موسافیر

لە عەرەبییەوە: مارتن ئەرسەلان

ڕۆژێک کافکا لە پاڕکێکی بەرلین خەریکی پیاسەکردن دەبێت، لەوێدا کیژەکی پارچەرە دەبینێ، زۆر بە قووڵی دەگری.

کافکا دەپرسێت:

-  کیژە گچکەکە، بۆچی دەگریەیی؟

-  بووکە شووشەکەمم بزرکردووە.

کافکا و کچەکە پێکەوە بەدوایی بوکەڵەکەدا دەگەڕێن، گەڕانێکی بێسوود دەبێت و نادۆزرێتەوە.

کافکا بە کچە گچکەکە دەرێ: بەیانیش دێینەوە، پێکەوە دیسان بەدوایدا دەگەڕێین.

بەیانییەکەی کە چاویان بەیەکتری دەکەوێت، کافکا پێی دەڵێت: 

-  بووکە شووشەکەت، بڕیاری داوە بە دەوری دنیادا بگەڕێ و، سەفەر بکا.

-  چۆن ئەوە دەزانی؟

-  نامەیەکی بۆ ناردووم.

بە گومانێکی زۆرەوە کچەکە دەپرسێت:

-  ئایە بووکە شووشەکەمت پێیە؟

-  نەخێر، بمبورە لەماڵەوە بەهەڵە بەجێم هێشت.

 هەموو ڕۆژێک کافکا نامەیەکی بۆ کچەکە دەخوێندەوە، چونکە کچەکە خۆی خوێندەواری نەبوو. کافکا هەموو جارێک باسی گەشت و سەفەرەکانی بووکە شووشەکەی بۆ دەگێڕایەوە، هەموو نامەکانیش هەر خۆی نووسیبووی!

کیژەکە گومانی هەبوو لەوەی ئایە ئەو پیاوە نامۆیە ڕاست دەکات و بوکەڵەکەم نامەم بۆ دەنێرێ، بەڵام جگە لە بڕواکردن هیچی دیکەی لەدەست نەدەهات.

ڕۆژی پاشتر دیسانەوە کافکا بە نامەیەکەوە دەگەڕێتەوە:

"بوکەڵەکەت زۆر پەشیمانە، بەڵام زۆر بێزارە لەوەی کە لەگەڵ یەک کەسدا بژی، مەبەستیشی ئەوەنییە که تۆی خۆشناوێ، بەڵام پێویستی بەوەیە کەسیی نوێ و دنیا ببینێ و سەفەربکا، دڵنیابە زوو زوو نامەت بۆ دەنووسێ".

کچەکە خەریکبوو بووکە شووشەکەی لەبیردەچوویەوە و خەیاڵی لای ئەو چیڕۆکانەبوو کە فرانز بۆی دەگێڕایەوە.

لەڕێگەی ئەو نامانەوە، کافکا بە کچەکەی وت:

"بووکە شووشەکەت ئێستا گەورە بووە و چووە بۆ قوتابخانە و کەسیی دیکەی ناسیوە و زۆر غەریبیشت دەکات و زۆریشی خۆشدەوێی، بەڵام ئاڵۆزییەکانی ژیان و بەرژەوەندییەکانی ڕێگە نادات بەو زووانە بگەڕێتەوە.

کافکا هەموو ئەو درۆیە قەشەنگانەی بۆ منداڵەکە دەکرد، تاوەکو ئازارەکانی کەم بکاتەوە.

 لە شوێنی بووکە شووشە ونبوەکەدا، کافکا چیڕۆکی پێدا وەکو جێگرەوە.

سێ هەفتە منداڵەکە لەناو چیڕۆک و دنیایەکی خەیاڵی دەژیا و بووکەڵەکەی بەتەواوی لەبیرکردبوو.

فرانز کافکا لە کۆتاییدا بووکە شووشەیەکی نوێی بە دیاری بۆ منداڵەکە کڕی و پێیدا، بەڵام بووکەڵەکە تەواو جیاوازبوو لە بووکە شووشە کۆن و ونبووەکە.

بۆ ئەمەش کافکا کۆتا نامەی بۆ کچە بچووکەکە خوێندەوە:

"بووکە شووشەکەت بەهۆی سەفەرەکانییەوە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و گۆڕاوە".

ڕۆژێک ئەو کچە کە تۆزێک تەمەنی گەورەتر دەبێت، دەبینێ لەناو بوکەڵەکەدا نامەیەک هەیە، دەریدەهێنێ و دەیخوێنێتەوە:

"هەموو شتێک لەدەست دەچێ، بەڵام خۆشەویستی لەکۆتایدا هەر دەگەڕێتەوە".

گەڕان بۆ بابەت