ما 2888 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ژیان و ریالیزمی جادوویی

ریالیزمی جادوویی، هاوردەکردنی رەگەزی ناریالیزمی یاخود ئەفسانەیی و جادوویی بۆ ناو دەقە.  ریالیزمی جادوویی تێکدانی سترۆکتۆری واقع و جۆری پێوەندی نێوان هۆ و هۆگرە. لێرەوە دەتوانین بڵێین هەموو ئەو رەگەزە رۆحی و ناواقعی و خەیاڵیانە کە دەتوانن جۆری پێوەندی مرۆڤ لە گەڵ واقعی دەورووبەری بگۆڕن و رەگەزێکی خەیاڵیی پێ زیاد بکەن، مرۆڤ بە تووش هەل و مەرجێکەوە دەکا کە خۆی لە ریالیزمی جادوویی نزیک دەکاتەوە.

لە مێژە مرۆڤ تەنیا لە گەڵ واقعی دەورووبەری ناژی و، لە رێگای ئایین و خەیاڵ و چیرۆکە سەیروسەمەرەکانەوە جۆری پێوەندیی خۆی لەگەڵ دیاردە واقعییەکانی دەورووبەری بە جۆرێکی تر پێناسەدەکاتەوە. بەم شێوە دەتوانین بڵێین کە مرۆڤ بەردەوام لە ناو حەقایەتە ریالیستییە جادووییەکاندا ژیاوە. لەم حەقایەتەیشدا، ئەفسانەی پێوەندیدار بە خودا یان خوداکان، پشکی شێریان بەردەکەوێ.

خودا یاخود خوداکان سەرەکیترین رەگەزی بە جادوویی کردنی دونیا، ژیان و تێڕوانینەکانی مرۆڤن. بە ئەفسانەیی کردنی ژیانیش جۆرێکە لە هەڵاتن لە واقع و ژیان بەسەر بردن لە دونیایەکی دەستکرددا کە بەرانبەرە لەگەڵ بە ریالیزمی جادوویی کردنی جیهان. کەواتە پێش ئەوەی دەق لەم شێوازەدا بخوڵقێندرێ، مرۆڤ مێژووییەکی دوورودرێژی لەگەڵیدا هەیە.

 

سایتی قەڵەم

١١ مانگی نۆی ٢٠٢٢

گەڕان بۆ بابەت