ما 355 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

میدیاکانی چین هاوسۆزی خۆیان نەشاردۆتەوە بۆ روسیا، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە چین پشگیری هەماهەنگ بۆ روسیا لەم شەڕە دابین بکا، بەهەر حاڵ ئەمەش هێڵێکی گۆرانکاری نوێ و تازەیە. چین بە ئاسانی دەتوانی پاڵپشتی زیاتر بۆ روسیا دابین بکا ئەگەر روسیا بیەوێ، چین تا ئێستا پاڵپشتی مەتریاڵی روسیای کردووە لە وێنەی وەبەرهینانی بیانی و قەرز یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ چەکی پێداوە.

 

پاڵپشتی چین بۆ شەڕی روسیا ئاواتەخواز بووین کە هەڵە بوایە

نووسینی / لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی

لە نۆروێژییەوە: هاورێ نەهرۆ

رابەری چینXi jinping  لەم هەفتەیە بۆ یەکەم جار لەوەتەی پەتای کورونا بڵاوبوەوە لە ساڵی ٢٠١٩ رویشت بۆ دەرەوەی وڵات، روژی پێنج شەممە لە سەمەرقەندی ئوزبەکستان نیشتەوە وەک یەکی لە کۆنترین شارەکانی ناوەڕاستی ئاسیا کە مێژووی دەگەرێتەوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا بە هێڵێکی دانەبڕاو، شارەکە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی بازرگانی و پێشەیی و فەرهەنگی . بەڵام سەمەرقەند لەرابوردوودا دووچاری چەندین پەلامار بۆتەوە. شارەکە لە میانەی میژوو لە لایەن ئەلکساندەرەوە هەتک کراوە  وەک گەورەترین سەنتراڵی ئاسیا کە لە تورک و عەرەب و فارس و مەنگول و روسی پێک هاتووە، ئێستاش چپەیەک میژوویی بەسەر شارەکەوە تەرواویلکە دەکا کاتێ سەروکی چین سەردانی دەکا، وەک شاریکی مانا بەخش لە هاوکاری هەریمایەتی لە باتێ کێبەرکێ.

سەروکی چین لەوێ یە تا چاوی بکەوی بە گروپی شانغهای وەک رێکخراوێک کە دەیەوی هاوکاری بخوڵقێنێ لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، سەرەتا پێنج ئەندامی ئەم گروپە لەساڵی ١٩٩٦ پێک هاتن کە ئەوانیش چین و روسیاو کازاخستان و کیرغیستان و تاچیکستان بوون، لەساڵی ٢٠٠١ ئوزبەکستان بوو بە ئەندام لەم گروپە.

لەم چاوپێکەوتنە دا سەروکی چین دەیەوێ هەروا چاوی بە سەروکی روسیا ڤلادیمیر پوتین بکەوێ، ئەمە یەکەم جارە لەوەتەی روسیا پەلاماری ئۆکراینی داوە، سەروکەکانی ئەم دوو وڵاتە روو بە روو چاویان بە یەک بکەوێ .

کرملین پێش ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ سەروکی چین قورساییەکی زۆری خستبووەوە سەر ئەوەی پوتین چاوی بەسەروکی چین دەکەوێ .

میدیاکانی چین لە لایەکی دیکەوە زۆر سەرقاڵی تایبەتی نەبوون بۆ پلاندانان بۆ ئەم چاوپێکەوتنە، وێنەکانی هەوڵی ئەم هەفتەیە زیاتر سەرقاڵی پەیوەندی دووانەی نێوان چین و ئوزبەکستان و تورکەمینیستان بوون.

ئەمەش نامۆ نیە کە میدیاکانی چین زۆر بایەخ نادەن بەچاوپێکەوتنی نیوان سەروکی چین و پوتین.

Lizhanshu وەک سێ یەمین گرنگترین پیاوی چین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە چاوی کەوت بە سیاسەتمەدارانی روس لە مۆسکۆ، لەوێ ئەوەی دەربڕی کەچین پاڵپشتی بەهێزی شەری روسیا دەکا لە ئوکراین.

چین بەتەواوەتی لە روسیا گەیشتووە وپشتگیرییەکی هەماهەنگ بە روسیای پێشکەش کردووە لە بواری جۆراوجۆر دا.

کەمی پێشتر گوتی (ئاسایی و سروشتی وچاکە کە روسیا بکشێتەوە تا وەکو بەرژەوەندی ئەتۆمی خۆی بپارێزێ.)

ئەمەش ناکۆکە لە گەڵ بەیانی فەرمی چینی تاکو ئیستا، وڵاتەکەی ئاماژە بە هەلویستی نیوتراڵی کردووە لەم شەڕەدا، بەلایەنی کەمەوە ترسان لە سزای ئابوری رۆژئاوا.

پاڵپشتی روون بۆ روسیا ئەگەری ئەنجام گەرایی تێکچوونی پەیوەندی نیوان چین و وڵاتانی رۆژئاوا لێ بکەوێتەوە .

تا ئێستا چین ىڕێکی زۆری گازو نەوت لە روسیا دەکڕێ.

میدیاکانی چین هاوسۆزی خۆیان نەشاردۆتەوە بۆ روسیا، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە چین پشگیری هەماهەنگ بۆ روسیا لەم شەڕە دابین بکا، بەهەر حاڵ ئەمەش هێڵێکی گۆرانکاری نوێ و تازەیە.

چین بە ئاسانی دەتوانی پاڵپشتی زیاتر بۆ روسیا دابین بکا ئەگەر روسیا بیەوێ، چین تا ئێستا پاڵپشتی مەتریاڵی روسیای کردووە لە وێنەی وەبەرهینانی بیانی و قەرز یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ چەکی پێداوە.

ئەمە هۆیەکە بۆ هیواو بروا بوون کە لێدوانی بەهێزی Li zhanshu هەڵە بوایە.

 

سەرچاوە

 https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/y6REyK/aftenposten-mener-kinas-stoette-til-russlands-krig-var-forhaapentlig-en-glipp