ما 1679 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

وەرگێڕانی / هاورێ نەهرۆ

ئەمریکا لەگەڵ ئەوە بوو کە دەسەڵاتدارانی پەکین دەبوایە نوێنەرایەتی چین بکەن لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ئەنتەرناسیونالیستەکانی دیکە. لەهەمان کاتدا ئەمریکا بریاری ئەوەی داوە کە هەڵویستی چین ئەوەیە کە تایوان بەشێکە لە چین.

 

گەمەیەکی ترسناک دەربارەی تایوان             

نووسینی / لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی

وەرگێڕانی / هاورێ نەهرۆ

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن چەندین جارە ئەوە دووبارە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی داکوکی لە دیموکراتیەتی تایوان دەکا دژ بە دیکتاتوریەتی چین، ئەگەر ئەمە پیویست بێ.

گومانی تیایدا نییە کە جیهانی ئازاد لەرووی سیاسی و ئابوری یەوە دەبێ بەپێ دەرفەت یارمەتی تایوان بدەن. تاکو خەڵکەکەی بە دیموکراتی و ئازادی شاد بن وەک ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانا دەگوزەرێ.

گۆرانکاری و پەرەسەندنەکانی هونگ کونگ ئەوە پیشان ئەدەن کە ئالتەرناتیڤ کامەیە. تایوان دەبی سەرسم نەداو دووچاری کۆسپ نەبێ.

بەڵام تا چەند ژیرییە ئەم شمشیرڕاوەشاندنە، وەک ئەوەی بایدن ئەیکا . ناڕەزایەتییەکە فەرمی یە، تارادەیەک هیچ یەک لەوڵاتانی جیهان دان بە گروپی دوورگەی تایوان کە بەفەرمی سەر بە (کۆماری چینە) نانین وەک وڵاتێکی سەربەخۆ، تەنانەت ئەمریکاش چی دی ئەمە ناکا. ئەمە نرخی ئەو پەیوەندی یە دیبلوماسی یە بوو لەساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ وڵاتی چین کردی.

ئەمریکا لەگەڵ ئەوە بوو کە دەسەڵاتدارانی پەکین دەبوایە نوێنەرایەتی چین بکەن لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ئەنتەرناسیونالیستەکانی دیکە. لەهەمان کاتدا ئەمریکا بریاری ئەوەی داوە کە هەڵویستی چین ئەوەیە کە تایوان بەشێکە لە چین.

بەڵام بەبێ ئەوەی دان پیا بنێ.

ئەمە فورمیکی ئاڵۆزە کە لەلایەن زۆربەی وڵاتانەوە کاری پێدەکرێ.

تایوان لەباریکی دیکە دایە بۆ نموونە جیاواز لەباری ئۆکراین.

گومانی تیایدا نییە کە روسیا پەلاماری وڵاتێکی سەربەخۆی دا بەڵام ئەگەر چین پەلاماری تایوان بدا، ئەم جۆرە گومانە ئامادەبوونی هەیە.

نارەزایەتییەکی تر ئەوەیە وەک گوتم کە تایوان بەشیکە لە بلۆکی نەگۆری چین. کە ئەمریکا لە دووری دایە، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەدا ئەمریکا چۆن دەتوانی داکۆکی لە تایوان بکا لە بارێک کە چین بریاریکی نەگۆری دا کە گروپی دوورگەکان بەزۆر ببا، ئەمەش ئاسان نییە بۆ گوتن.

ئەمەش ئەگەریکی کزە بەبی ئەوەی مەترسییەکی گەورە هەبێ بۆ شەری تەواو لەنێوان دوو گەورە زلهێزی جیهان لەرووی سوپاو دەسەڵاتەوە.

ئەگەر ئەمریکا بەجیددی مەبەستی یەتی باسی گەرەنتی ئاسایشی بکا، ئینسان دەتوانی ئەوە بڵی کە بایدن پیویستە ژمارەیەکی بەرچاوی سەرباز لە تایوان جێگیر بکا، ئەمریکا نزیکەی ٣٠ هەزار سەربازی هەیە لە کۆریای باشور، هەنگاوێک لەم جۆرە لە جێگیرکردنی هێز لە تایوان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی چین بیر لەخۆی بکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە  جێگیرکردنی سەرباز بەم جۆرە، بار گرژی نێوانیان توندتر ئەکا.

بایدن دەیەوێ بەتەنیا بەرپەچی چین بداتەوە؟ ئەمەش کەس نایزانی بەڵام رێ تێ ئەچی کە سەرۆکی ئەمریکا نائارامی یەکی تەواو لەلای دەسەڵاتدارانی پەکین بخوڵقێنێ.

دەسەڵاتدارانی چین ئەوە دەزانن کە بە بڵاش نییە تایوان ببەن بەڵام تەنانەت ئەوەش نازانن کە نرخەکەی چەند گران دەبێ.

چین تا ئێستا شمشیری دەسەڵات ڕادەوەشێنێ دەربارەی بردنی تایوان، بایدنیش گەمەیەکی ترسناک دەکا کە ئەویش لە بەرانبەری دا شمشێری دەسەڵات ڕابوەشێنێ بەڵام ئەمە هەنگاوێکی باشە ئەگەر پیویست بێ.

 

سەرچاوە

https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/on6Qbg/aftenposten-mener-farlig-spill-om-taiwan

 

گەڕان بۆ بابەت