ما 8404 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خالق ئیبراهیمی

شاخ سەری سووڕماوە و

زریا مەندو، رووبار

سوور هەڵگەراوە

سەیرە، زۆر سەیرە

لە وەرزی پاییزی ئەمسالدا

گەڵارێزان و قژ و پرچ

ئەستێرە و خوێن و کٶتر

لەیەک ئاڵٶزاوە.

 

ئای لەم پاییزە

خالق ئیبراهیمی

ئای لەم پاییزە غەمبارە

لەگەڵ گەلارێزانی ئەم وەرزە

هەر قژ و پرچی کچ و ژنە

هەڵ ئەوەرێ

هەر ئەستێرەیە و بەرەو زەوی

دائەبەزێ

هەر خوێنە و بە سەر شەقاما

بەلێشاو ئەرژێ

هەر گیانەو وەکو کٶتر

 بەرەو ئاسمان

 هەلئەفڕێ

شاخ سەری سووڕماوە و

زریا گرژ و، رووبار

سوور هەڵگەراوە

سەیرە، زۆر سەیرە

لە وەرزی پاییزی ئەمسالدا

گەڵارێزان و قژ و پرچ

ئەستێرە و خوێن و کٶتر

لەیەک ئاڵٶزاوە.

 

  ٢٠/٧/١٤٠١ هەتاوی

گەڕان بۆ بابەت