ما 6302 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

قارەمان ئەو کەسەیە بە ئیشی هەڵدەستێ

جیاواز لەوانی دیکە

کات مەکوژە لە قارەمان بگەڕێی

تەنیا بیر لە کەسانی دەوروبەرت بکەرەوە

دەبینی تۆ لە نێو ڕایەڵی قارەماناندای

 

قارەمان کێ یە؟ 

هاوڕێ نەهرۆ

قارەمان تۆیت، ئەوە، ئەوی دیکەیە

قارەمان لە ناوماندایە

قارەمان لە دەوروبەرماندایە

کریکارە، جووتیارە، خوڵرێژە، دوکاندارە، ڕانندەیە

پێشمەرگەیە لە سەنگەر، تەعمیرچی یە، مامۆستایە، نووسەرە

قارەمان ئەو کەسەیە بە ئیشی هەڵدەستێ

جیاواز لە وانی دیکە

کات مەکوژە لە قارەمان بگەڕێی

تەنیا بیر لە کەسانی دەوروبەرت بکەرەوە

دەبینی تۆ لە نێو ڕایەڵی قارەماناندای

قارەمان ئافرەتە، گەنجە، بە ساڵا چووە

قارەمان لەشارە، لەدیهاتە

لە کونج و کەنارێکی ئەم دونیایە

قارەمان مروڤیکی بەرجەستەیە

لەنێو روح و هەستمان دایە!

هەست بە بۆن و بەرامەو سیبەریان دەکەین

قارەمان تۆیت، ئەوە، ئەوی دیکەیە

 

تێبینی: بیروکەی ئەم دەقە هەلقوڵاوی ئەوەیە، ساڵی ١٩٨٩ لەشاری رەزائیەی ئیران فیلمێکم بینی بە نێوی قارەمان کێ یە؟ دیارە سیناریویستەکە باس لە فیلمسازێک دەکا دەچێ بۆ بەرەکانی شەری ئیران_ ئیراق لە قارەمان دەگەرێ چاوێ بە سەربازێکی ماتورسوار دەکەوێ پوست بۆ بەرەکانی جەنگ دەبا، پێ دەڵی هاتووم چاوم بە قارەمان بکەوێ پێ دەڵی سواربە لە پشتم تا قارەمانت پیشان دەم ئیدی ماتور سوار بە نێو مین و بۆسە دا دەروا تا دەگاتە هیڵی پێشەوەی بەرەکانی شەڕ بەڵام قارەمانیەتی بێ وێنە ئەنجام دەدا، تا دواتر فیلمسازەکە بە سەربازی ماتور سوارەکە دەڵی ئەشهەدوا تۆ قارەمانی، قارەمان لە نێومان دایە بەڵام زۆرجار نایبینین.

 

 

گەڕان بۆ بابەت