رەسوڵ سەفەریانی
ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەمووی رەونەقی ژینە
ئەو زوڵف و رووخەت گەرمیدەرە، تاوی ئەوینە
ئەو پەرتووکە کۆنەی کە دیندار کردوویە بە پێوەر
بۆ ژن گەلێ کورتە، ژن بەرزە مەقامە، سوڵتانی زەوینە
ژن
ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەمووی رەونەقی ژینە
ئەو زوڵف و رووخەت گەرمیدەرە، تاوی ئەوینە
ئەو پەرتووکە کۆنەی کە دیندار کردویەو بە پێوەڕ
بۆ ژن گەلێ کورتە، ژن بەرزە مەقامە، سولتانی زەوینە
زۆر سەختە ئەزانم، کە بزانی خودا مرد و بڕاوە
وێران کراوە، هیچی نەماوە، لەو فردەوسی بەرینە
ژن لێرە ژیانە و ژیان ئامانجی بوونە
تۆ نوینەری مەرگی و ژنیش نوێنەری ژینە
تێ بینی:
ئەم شێعرە لە ئەساسدا بەم شێوە ی خوارەوە بە قەڵەمی ساقی هێرانی نوسراوە
ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەمووی دوژمنی دینە
ئەو زولف و روخەت ئافەتی سەر رووی زەمینە