ئه‌م کتێبه که لهبهردهستتان دایه له زمانی سویدییه‌وه کردوومه به کوردی. کتێبه‌که به زمانێکی ساده نووسراوه؛ ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا گه‌لێ تیۆری ده‌رباره‌ی چۆنییەتی هاندانی حه‌ز و ئاره‌زووی خوێندنەوەی منداڵان و گەنجان له دووتوێی ئه‌م کتێبه هه‌یه. باسه‌کانی ئه‌م کتێبه تێکه‌ڵێکه له بۆچوونی پرۆفیسۆری پێداگۆگ، مامۆستایان، زمانزانان و ئه‌زموونی دایک و باوکان و منداڵان و گه‌نجان.
ئارەزووی خوێندنەوە
کتێبی وەرگێڕدراو لە زمانی سویدییەوە بۆ زمانی کوردی کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەزگای سەردەم چاپی کردووە. وەک خودی وەرگێڕی کتێبەکە دەڵێ:
"ئه‌م کتێبه که لهبهردهستتان دایه له زمانی سویدییه‌وه کردوومه به کوردی. کتێبه‌که به زمانێکی ساده نووسراوه؛ ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا گه‌لێ تیۆری ده‌رباره‌ی چۆنییەتی هاندانی حه‌ز و ئاره‌زووی خوێندنەوەی منداڵان و گەنجان له دووتوێی ئه‌م کتێبه هه‌یه. باسه‌کانی ئه‌م کتێبه تێکه‌ڵێکه له بۆچوونی پرۆفیسۆری پێداگۆگ، مامۆستایان، زمانزانان و ئه‌زموونی دایک و باوکان و منداڵان و گه‌نجان. کرۆکی باسه‌کانی ئه‌م کتێبه سه‌باره‌ت به گرنگی هاندانی ئاره‌زووی منداڵان و گه‌نجانه بۆ خوێندنه‌وه کە زۆرتر بۆ تەمەنی ٧ بۆ ١٥ ساڵ گونجاوە. له هه‌ر به‌شێکی ئەم کتێبەدا کۆمه‌ڵێ ڕێنوێنی به که‌ڵک هه‌یه که له سه‌ر بنه‌مای تیۆری پێداگۆگی ده‌رباره‌ی زمان و فێربوون شی کراونه‌وه. به‌م جۆره ئێمه له رێگای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌وه ده‌ستمان به کۆمه‌ڵی بابه‌تی گرنگ ڕاده‌گا سەبارەت بە ورووژاندنی ئارەزووی خوێندنەوە. هه‌ر بۆیه هیوادارم ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م کتێبه ده‌خوێنێته‌وه به ده‌وروبه‌ری خۆی بناسێنێ و هانی خوێندنه‌وه‌ی بدا. خوێندنه‌وەی کتێب لای ئێمه هه‌تا ئێستا نه‌بۆته کلتور. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه رزگارمان بێ پێویستمان به کلتوور سازی خوێندنەوە هەیە و لەم پێوەندییەدا گرنگه که کارکردنمان له سه‌ر بنه‌مای زانستی ئه‌م سه‌رده‌مه بێ که تێدا ده‌ژین. لەم پێوەندییەدا زۆر گرنگه که دایکوباوکان، مامۆستایان و هه‌ر که‌سێک که ده‌یه‌وه‌ێ له‌م بواره‌وه کار بکات هەم خۆی ته‌یار بکات به ته‌کنیک و زانستی خوێندنه‌وه و هەم بەردەوام بەدوای زانست و زانیاری نوێ‌دا بگەرێ لەم بوارەدا. خه‌مڵاندنی حه‌زی منداڵان و لاوان بۆ خوێندنه‌وه گه‌لێ گرنگه که ده‌ریایه‌ک قسه‌ی له سه‌ر کراوه و ئه‌م کتێبه دڵۆپێکه له‌م ده‌ریایه."
سەرنجی خوێنەرانی ئازیز بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە رادەکێشین!
سایتی قەڵەم
٢٧ ئاپریلی ٢٠١٥