ما 12088 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کتێبی خێراتر لە مەرگ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ کراوەو لە ئێستادا لە پیشانگای کتێب لە سلێمانی دەکەوێت بەردەستی خوێنەران. لە دووتوێی ١٤٣ لاپەڕەدا، محەمەدعەلی دەستماڵی ٧٣ چیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە. یەکەم خاڵ کە لەم کتێبە یەکدەست و خجیلەدا بەرچاو دەکەوێت شێوازی کورتی و چڕی چیرۆکەکانە، کە بە تێکڕا لە لاپەڕەیەک، یاخود لاپەرە و نیوێک تێپەڕ ناکەن

«خێراتر لە مەرگ»، کتێبی نوێی محەمەدعەلی دەستماڵی بڵاو کرایەوە.

کتێبی خێراتر لە مەرگ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ کراوەو لە ئێستادا لە پیشانگای کتێب لە سلێمانی دەکەوێت بەردەستی خوێنەران.

لە دووتوێی ١٤٣ لاپەڕەدا، محەمەدعەلی دەستماڵی ٧٣ چیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە. یەکەم خاڵ کە لەم کتێبە یەکدەست و خجیلەدا بەرچاو دەکەوێت شێوازی کورتی و چڕی چیرۆکەکانە، کە بە تێکڕا لە لاپەڕەیەک، یاخود لاپەرە و نیوێک تێپەڕ ناکەن. یەکێک لە چیرۆکەکان:


نا گەورەم ئێمە تەقەمان نەکرد

کوڕە، هەر دەگریا و بە دەم گریانەوە دەیوت: حاج ئاقا اینا زدن اینا.

لە ستوانە چاوشینەکە پرسیارم کرد: شما زدی یا نیروهات؟

وتی: گەورەم من خەڵکی ئێرە نیم. بەڵام کوردی دەزانم. نە من و نە سەربازەکانم تەقەمان نەکرد.

وتم: ئێ باشە ئەو دوو هێسترە چۆن کوژراون؟

وتی: سنوورە گەورەم. بە هەر حاڵ سنوور، بێ کوشتن نابێ.

کوڕە، تووڕە بوو. بە دەم گریانەوە وتی: دایکحیز بۆ خۆم بینیم تۆ تەقەت کرد و ئەو سەربازە قەڵەوە.

وتم: وس بە.

ستوانە چاوشینەکە وتی: ئاگات لییە گەورەم؟ بەیانی تا ئێوارە جنێومان پێ دەدەن. بەڵام دڵنیا بن. ئێمە تەقەمان نەکرد. نە من، نە هێزەکانم. گوزارشتی ئەسڵەحەخانەی پاسگا لە بەردەستتان دایە. زیاد لە ٢ هەفتەیە تەنانەت یەک گولەمان نەتەقاندووە.

لە سەربازە قەڵەوەکەم پرسی: شما شلیک نکردی؟

وتی: نە. سنوور شلیک زیادە. سنوور همینە دیگە.

دوبارە پرسیارم کرد: ئێ باشە کێ تەقەی کرد. قابیلە نەزانن؟

ستوان وتی: عەرزمان کرد. سنوورە قوربان. سنوور خۆ بێ تەقە نابێ.

کوڕە، تووڕەتر لە جاری پێشوو وتی: وەڵاهی ئێوە بوون. هەردووکتان. بە چاوی خۆم بینیم. دایکتان حیزە و بۆ خۆتان گەووادن. باشە؟

وتم: وس بە، بێ ئەدەب. دەڵێ ئێمە تەقەمان نەکردووە. سنوورە ئیدی.

گەڕان بۆ بابەت