ئاکۆ سابیر

هێواش هێواش لەسەرخۆ

 کەوتمە سەر هەر دوو ئەژنۆ

فرمێسکی شادی باری

بووینە تابلۆی دڵداری

 

شەوێکی سەیرە!

ئاکۆ سابیر

 

دڵم خەبەری داوە

ئەمشەو شتێک ڕویداوە

مانگ لە ئاسماندا ونە

کەچی دنیا ڕۆشنە

لە کۆڵان و لە گەڕەک

بۆنی بغورد و مێخەک

بە دەم باوە دێ و دەچێ

لە شەوی بەرات دەچێ

ئەوە یاری خان و مان

چاو یە ڕێژێت لە سەر بان

مانگ کە ئەو جوانیەی دیوە

لە شەرمانا فڕیوە

تیری نیگای تێگرتم

نازانم چۆن نەمردم

هێواش هێواش لە سەرخۆ

 کەوتمە سەر هەر دوو ئەژنۆ

فرمێسکی شادی باری

بووینە تابلۆی دڵداری

شەوێ تاوەکو سەحەر

بۆ یەک ببووینە پەیکەر

هەتا بانگی بەیانی

لە یەکترمان دەڕوانی

گەڕان بۆ بابەت