ما 6360 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاکۆ سابیر

سەیری ڕیشی سپیم مەکەن

بڕوابکەن لە ناوەوە منداڵێکم

کە ڕۆژ هەڵهات بمخەنە ناو منداڵەوە

ڕۆژ ئاوابوو دەستم بگرن

 بمبەنەوە بۆ ماڵەوە

نابم بە پیاو

ئاکۆ سابیر

هەرچەندە من ئێستا بابم

لە ناخەوە منداڵێکم گەورە نابم

خۆشم نازانم بۆ چی وام

تانە مەدەن دڵتەنگ مەبن

وا ئاسودەم با هەر وابم

گرینۆکم زیزم مەکەن

من کە گریام

بە ماچان نەبێت

ژیرنابم

......

وابزانن شەش ساڵێکم

سەیری ڕیشی سپیم مەکەن

بڕوابکەن لە ناوەوە منداڵێکم

کە ڕۆژ هەڵهات بمخەنە ناو منداڵەوە

ڕۆژ ئاوابوو دەستم بگرن

 بمبەنەوە بۆ ماڵەوە

منداڵانە ئەنوسم و منداڵانە

بۆتان دەدوێم

شڕوشێتی منداڵانە زۆر بەچێژە

ببوورن لێم

یاری دەکەم بە بەرد بەدار

بە خۆڵ بە ئاو

سەمادەکەم پێدەکەنم

لەبەر باران لەبەر هەتاو

بەڵام دیسان لێم ببورن

هەموو دنیا سەیرم بکاو

ببێت چاو

قەت نام بینین ببم بە پیاو.

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت