نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئێمه له كوێ و /عه‌شقی ژه‌نگاوی له كوێ؟ / ئێمه له كوێ و / ئه‌ته‌می هێللانه‌ی باڵندان له كوێ؟ / ئێمه له كوێ و / ڕه‌ونه‌قی / نان و ئاوی سبه‌ی له كوێ؟ / ئێمه له كوێ و / تامانی باڵانوێنی په‌سیوان له كوێ؟
ڕووی شـاراوه
ئه‌بستراكـتی جه‌نـگـه‌ڵ
نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌ری خۆرنشینی دڵ مه‌گره
جه‌نگاوه‌ری كه‌پك و خه‌ره‌ندان!
ده‌بینی ئێمه
ئاسووده‌یی لێك ده‌ستێنینه‌وه
تاریكی پێك ده‌ڵێین
گۆشه‌گیریمان
به سێبه‌ری هێشووه گرمۆڵهبووهكانی
ڕه‌زی ته‌لانان سپاردووه
خه‌رمانه‌ی ڕوئیاكانمان
له چاڵی ڕوومه‌تی
كچانی خه‌ون ون كردووه
چ شه‌پۆلێكی تووشه ئه‌م شه‌پۆله
ڕووی له به‌نده‌ری خولیاكانمان كردووه
دێت و ناگه‌ڕێته‌وه
چ ئاوازێكی خامۆشه
له شه‌وی سه‌ركه‌شی برۆنزیمان ئه‌دا
بزه‌یه، بزه‌یه، بزه.
ڕۆحی مه‌رگ،
دوای ده‌یان كۆستی دره‌وشاوه
پاش سه‌تان په‌ژاره‌ی ئاسنین
گه‌رداوی قایهخی كون كون
له ئاوێنه‌ی ده‌ستی
ڕووههڵگران ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
گلێره‌یه، گلێره‌یه، گلێره
گیانی ته‌ره‌بووی باران
سه‌مایه‌كی ژاكاو
چه‌شه‌خواز
شاڵاو دێنێ و
جه‌سته‌ی تووكنی چیایان ده‌كوتێ
ئێمه له كوێ و
عه‌شقی ژه‌نگاوی له كوێ؟
ئێمه له كوێ و
ئه‌ته‌می هێللانه‌ی باڵندان له كوێ؟
ئێمه له كوێ و
ڕه‌ونه‌قی
نان و ئاوی سبه‌ی له كوێ؟
ئێمه له كوێ و
تامانی باڵانوێنی په‌سیوان له كوێ؟
ئێمه له كوێ و
لاله‌زاری عه‌تر و
بۆنی مه‌له تۆراوه‌كان له كوێ؟
پاسه‌وانی عه‌ییار و
لهككهی نههلستییان له كوێ؟
ببینن !
ژووره بن‌میچ شووشه‌ییه‌كان
به چ شه‌یدایی و نیازه‌وه
تارای ڕه‌ش
به‌سه‌ر خه‌یاڵی ئومێدا ئه‌ده‌ن
ببینن !
كێڵگه‌كانی هه‌ناومان
ده‌شته كاكی به كاكیهكانی بینایمان
چیمه‌نه چهرمووهكانی سنگمان
بڕستی هه‌نگاومانه
به‌سه‌ر سنووری
قه‌ڵه‌مڕه‌وی تاسان و
پێخوستی سه‌هه‌ند و
ئه‌ندازه‌ی دارایی ... ببینن
ژێـی ده‌نگمان ببینن
كه نازانین موبته‌لای چی بوون
بۆ له پێكه‌نین و گریان كه‌وتن
ئه‌ی قیبلهنماكان په‌یجووری چیان كرد؟
ببینن
په‌نجه‌ره و كڵاوڕۆژنان ببینن
چۆن وه‌رزی كوژاوه‌ی پێدا دێ
چ خه‌مێكی موچڕكداره (جیهانایه‌تی)
چ هه‌وایه‌كی تهوژمداره
یهكهمینایهتی ..
شنه‌ی دێ ناڵه‌ی عاشقان
زه‌مین بڕبڕه‌ی ناخمان
له ڕووی زبر و تینووی ده‌سوێ
له‌م باخچه‌یه‌دا
ئیتر دره‌خت
به په‌ینی پاك ته‌رز ناوێن، هه‌ڵناچن
ڕووباره‌كان به هه‌ڵه‌داوان، بێ ئاوڕدانه‌وه
تێده‌په‌ڕن
شتێكیان ون كردووه
نازانن چییه
هه‌ڵۆ به هاواری كوشنده‌وه
سه‌ره‌وخوار ده‌بنه‌وه
گوڵه‌گه‌نم
له ژنانی ئه‌ندێشه ڕووتترن
(ئای له‌و بنبه‌سته هه‌ڵایساوه
له‌م ونگهیه سهحهركوژه)
فرمێسك وای ده‌گێڕێته‌وه.
تشرینی دووه‌می 2022