ما 6629 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردار جاف

نازانم لە کام تراويلکەييەوە ئاشنای کۆچەربوونت بووم و لە مێرگی کام بەهاردا بۆ لەوەڕگای تەڕتەڕی مەستيت بردم. نازانم لە کام بەهارەوە بۆ بوێری شەهلاییت ئاوازەکانی ديتەوە و لە دامێنەوە چەپاوکردنی حەرفەکانت تەڕوەک زرێبار لێم ئاڵاو سورێن ئاسا جوان و مەريوان مينا رەنگين بوو.

ئێوارانە ٦

سەردار جاف

ئێوارەيە و تەی دەکەم بە نێو يادگارييە جوانەکانت کە نازانن بڕانەوە چ مانايەکی هەيە

ئێوارەيە و شەپۆلە گەرمەکانی ناخت ئاوێزان بوونی باڵای بۆ نييە

دەرکەوتنت لە سەمای ئەو گەڵا زەردە وەريوە و پڕ سەما و لەنجانە دەچن کە رۆحم جوان دەکا

رەنگاڵەیی دەخزێنێتە نێو ناخە مەستبووەکەما کە رێی قورتار بوون دەرنەبا

نازانم لە کام رچەوە خزايتە نێو نيگاکانم و لە ميحرابی عيبادەتدا کڕنووشم بۆ بردی

نازانم لە کام بنەوانی ويستەوە تێم ئاڵايت و تيلەی چاوەکانم لە حەژمەتتدا وەک دۆڵ و سارا و قيبلەيەک رووی تێکردی

نازانم لە کام چەپەرەوە سێباز و رمبازێنت دابەست و ئيدی مەستبوونمت پەی پێبرد و نوقمی داگيرکاريت کردم

نازانم لە سەر کام چەپەچاغ گەردنی حەزەکانمت لەت لەت کرد و بۆ هەوار و يادەوەری خۆتت بردم

نازانم لە کام تراويلکەييەوە ئاشنای کۆچەربوونت بووم و لە مێرگی کام بەهاردا بۆ لەوەڕگای تەڕتەڕی مەستيت بردم

نازانم لە کام بەهارەوە بۆ بوێری شەهلاییت ئاوازەکانی ديتەوە و لە دامێنەوە چەپاوکردنی حەرفەکانت تەڕوەک زرێبار لێم ئاڵاو سورێن ئاسا جوان و مەريوان مينا رەنگين بوو

نازانم لە سەر کام ريتم تۆ فێری ئەم تاڵانکارييە بوويت و  لە تەنهاييدا خۆم و دڵم ترۆپکنشين چوو

نازانم لە سەر کام جووڵەی برۆ و لاچاوەوە غەمزەدەی هەوارێکی تەليسماوين دەکەی و نايەيتەوە

نازانم بۆ من لە سەر قافڵەی رێبوارانا سەرێکم بێ دار و رێ دەبڕم و ناگەڕێمەوە

نازانم لە سەر چ هارمۆنييەتێ ميلۆدييەک وڕێنەمە و هەوەسە دەسبازييەکانم  رێم پێ نادەن بيلێمەوە

نازانم لە سەر کام ميتۆدی شەڕگەوە شاڵاو و پەلاماری چەپخونيت دەست پێکرد و نابڕێنەوە

نازانم لە سەر کام رێبازی ئيشقا چەپک چەپک  گوڵەکانت نە سيس دەبن و نە دەڕوێنەوە

نازانم تۆ لە سەر کام هەوارا دەست لەملانێم دەبی و ئاگرێ دەکەيت و ناکوژێمەوە

چەپۆڵەشێرەت خەراباتێکە و لێم نابێتەوە

هێندە دەستەمۆتم .... وەک مۆمێ هەر کات بتەوێ بە فوويەکت کوێر دەبمەوە

بە چەرخدانێ گڕم دەدەی و هەڵدەبمەوە

لە بەلەمێکی چارۆکەدار دەچم .... لە ناوەندی دەريا جێتهێشت بم

نە خۆ دەدۆزم نە قورتار دەبمەوە

ئاخر بۆ وام لێ دەکەی تۆ نازانی

خۆشەويسترين کەسمی کەسەکەم

 

 

گەڕان بۆ بابەت