ما 6882 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاکۆ محەمەد سابیر

سەرهەڵگرە خۆت تووڕەکە

وڵاتێکی دیکە بکە بە نیشتیمان

بەڵام دواجار هەروەکوومن

هۆن هۆن دەگری بۆکوردستان

 

بۆ کوردستان

 

زۆر پایتەخت و وڵاتانی دنیام دیوە

بەڵام هیچیان جوانترنەبوون لەوکۆڵانەی

بەمنداڵی بەرسیلەم تێدا دزیوە

زۆرشەقاموخیابانم بەنەرمە پیاسە بڕیوە

دەی سوێند بەخوا هیچیان وەکوو 

توی مەلیکوشەقامەکەی پیرەمێردم

خۆشیان پێم نەبەخشیوە

بڕۆبڕۆ تادەتوانی تاقیکەوە هەمووگەردوون

هیچ خاکێکی خوا نابینی هێندەجوانبێت

وەک ئەوخاکەی دایەوبابەی

تێدا پیربوون

زۆردیمەنی ڕازاوەو جوان

چاوەکانت دەکاتەوە

بەڵام خەیاڵ بیروهۆشت

بۆوگەڕەکەی تیای گەورەبویت دەتباتەوە

سەرهەڵگرە خۆت تووڕەکە

وڵاتێکی دیکە بکە بە نیشتیمان

بەڵام دواجار هەروەکوومن

هۆن هۆن دەگری بۆکوردستان

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

 چاوەزار

بە ڕیشی سپیو چاوی کزمەوە

چەندێڕێک شیعرت بۆ ئە هۆنمەوە

هەرچەندە دەست وپەنچەم دەلەرزن

ناتوانن قەڵەم بەباشی بگرن

نازانم چیبکەم لەم دڵە شێتەم

 دێوانەئاسا تۆی لێبووە بەشەم

ڕووت وەر مەگێرە جوان گوێم بۆبگرە

تا تەمەن سەرکات دڵ ناسکترە

خودا ئەودڵەم وەک سەرم پیرکات

بەشکم بخڵافێ و جوانیت لەبیرکات

هەموو ڕێگاکان بۆیەک شوێن دەچن

بۆگۆڕستان وبۆ ماڵی مردن

فرسەتە هەڵکە ئاڵای لێبوردن

گەمەو پێکەنین دەستلەمل کردن

هەروەکو جاران گوڵ پێشکەشکردن

خودانیگاری وا جوان کێشاوی

جێگەی سەرنجی هەزاران چاوی

جگەلەم شیعرەی کەبۆم داناوی

چاوە زارێکم لەبۆ هێناوی

……………………………………………………………………………………………..

ئاکۆ محەمەد سابیر

ئەم هۆنراوەیەم  لەسەرد ا خوازی  هاوڕێیەکی بەتەمەنم نوسی سەری بۆیاخی قەترانی کردبوو  پێی وتم دەڵێن شاعیری دەی  من پەرێشانم شیعرێک بۆبنوسە با بیدەمێ،،، بەڕاستی عاشق بوو،ئەو خانمەش چاوبازی مەکری دەکرد لە تەکیا ،،

.

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت