ما 5784 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاکۆ محەمەد سابیر

من ناتوانم چیتر بژیم  

لەشارێکدا تۆی تیا نە بێ

شارستانی وڕەگەزنامە و کۆشکوتەلار

هیچیم ناوێ بەس تۆم هەبێ

 

بۆ حەبێکەی خۆم

من ناتوانم چیتر بژیم  

لەشارێکدا تۆی تیا نە بێ

شارستانی وڕەگەزنامە و کۆشکوتەلار

هیچیم ناوێ بەس تۆم هەبێ

ستۆکۆڵم وئۆسلۆو لەندەن  بەجێدێڵم

لەتەک تۆیا شادومانم باگوندێک بێ

خۆم بە پادشا ناگۆڕمەوە

ئەبم بەشوان بەس تۆم لابێ

هەرسێژەمە  باخواردنم

نان و دۆبێ

هۆ هۆ حەبێ

لەم دونیایە هیچم ناوێ

بەس تۆم هەبێ

نەخشەی جیهان دەسوتێنم

پەسابۆرتەکەم دەدڕێنم

لارتۆپەکەم دەفەوتێنم

ئای فۆنەکەشم دەشکێنم

خوێندەواری لەبیری خۆم دەبەمەوە

لە ئەشکەوتدا  بەبەرد ئاگر ئەکەمەوە

.....

وەک مرۆڤی چاخی بەردین

لەئامێزی یەکدا دە ژین

هەتا دەمرین

هەروا دە بین

پەیکەرێکت بۆدەتاشم لەچیاکان

لێی دەنووسم 

بەزمانی فیرعەونەکان

حەبێکەی خۆم حەبیبەخان

گەڕان بۆ بابەت