نه‌ژاد عزیز سورمێ

چاپلن هه‌وڵ ده‌دا له‌ ڕێگه‌ی وانه‌دانی كچه‌كه‌ی فه‌نتازیای ساده‌یی له‌ گه‌رمه‌ی تێكچڕژان و قه‌ڕووحی و ده‌مارگیریدا بگرێت... ببینه‌ چ ده‌نووسێ: ((كچم هه‌ر كاتێ خۆت له‌ سه‌ماكارانی تر به‌ زیاتر زانی، شانۆ به‌جێبێڵه‌ و بڕۆ ده‌ره‌وه‌ی پاریس، بچۆره‌ هه‌وارگه‌ی دۆم و قه‌ره‌جان، له‌وێ سه‌ماكاری له‌ خۆت جوانتر و هه‌ڵسووڕتر و به‌فیزتر ده‌بینی كه‌ له‌ تۆ چاتر سه‌ما ده‌كه‌ن...

هه‌میشه‌ یه‌كێ هه‌یه

له‌ تۆ باشتر سه‌ما ده‌كا

نه‌ژاد عزیز سورمێ

چارلی چاپلن، هونه‌رمه‌ندی كانگه‌ی بێ ئاو و شاڵاوی وه‌رزه‌ دێمه‌كار و

به‌رهه‌مهێنی وشكه‌ڵانی و ڕه‌نجبه‌ری كووچه‌ و كۆڵانان بۆ (ژیراره‌لدین)ی كچی ده‌نووسێ:

((ژیراره‌لدین كچم، له‌ شه‌وه‌ درێژه‌كاندا ئه‌من چیرۆكی زۆرم بۆ گوتی ، به‌ڵام چیرۆكی

خۆم نه‌گێڕایه‌وه‌. ژیانی ئه‌و برسییه‌ی له‌ خوارترین و پیسترین كۆڵانی له‌نده‌ن گۆرانی

ده‌گوت و سه‌مای ده‌كرد.))

ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی خه‌رمان بوو بۆ په‌یدا كردنی ده‌ره‌تان و ده‌رفه‌تێك له‌

زه‌مانێكی زاڵم و بێ ده‌رفه‌تدا.

((له‌ ناو دونیایه‌ك كه‌ تێیدا ده‌ژی ته‌نیا سه‌ما و مۆسیقا نییه‌، جار و بار به‌ ئۆتۆمبیل

یا میترۆ له‌ نێو شاردا بگه‌ڕێ چاو له‌ خه‌ڵكی بكه‌... له‌ بێهاوسه‌ر و مناڵه‌ هه‌تیوه‌كان بڕوانه‌

تۆ یه‌كێك له‌وانه‌ی كچم نه‌ زیاتر.))

باڵانوێنی په‌رۆشیی مرۆڤ، سرووشتی مرۆڤدۆستی و ویقاری تێگه‌یشتن و حاڵی بوون

دوور له‌ مامۆستاكاری و په‌ندگۆیی ده‌به‌خشێ.

چاپلن هه‌وڵ ده‌دا له‌ ڕێگه‌ی وانه‌دانی كچه‌كه‌ی فه‌نتازیای ساده‌یی له‌ گه‌رمه‌ی تێكچڕژان و قه‌ڕووحی و ده‌مارگیریدا بگرێت... ببینه‌ چ ده‌نووسێ: ((كچم هه‌ر كاتێ خۆت له‌ سه‌ماكارانی تر به‌ زیاتر زانی، شانۆ به‌جێبێڵه‌ و بڕۆ ده‌ره‌وه‌ی پاریس، بچۆره‌ هه‌وارگه‌ی دۆم و قه‌ره‌جان، له‌وێ سه‌ماكاری له‌ خۆت جوانتر و هه‌ڵسووڕتر و به‌فیزتر ده‌بینی كه‌ له‌ تۆ چاتر سه‌ما ده‌كه‌ن...

دان به‌وه‌ دا بنێ كچم هه‌میشه‌ یه‌كێك هه‌یه‌ له‌ تۆ باشتر سه‌ما ده‌كا.))

وایه‌ ئیتر... ده‌گمه‌نی و پیرۆزگری له‌ په‌نگانه‌وه‌ی ماندوو بوون و خاكه‌ڕایی و هه‌ڵبووندا دێ

نه‌ك له‌ چاوله‌كۆمه‌كی ونابه‌ڵه‌دی و نه‌گه‌ڕی و گومڕایی.

چاپلن هات تا تێیدا بوو به‌ بێده‌نگی خۆی، ده‌نگی به‌ جیهانی لاڵ دا.

كارێكی ئاسان نه‌بوو ئه‌مه‌، له‌ ڕۆیشتن به‌سه‌ر داوێكی باریك ده‌چوو، ئه‌وه‌تا خۆیشی

ده‌نووسێ: ((كچم من كه‌سێك بووم به‌سه‌ر په‌تێكی باریكدا ده‌ڕۆیشتم... هه‌میشه‌

په‌رۆشی به‌ندبازان بووم، به‌ڵام ڕاستینه‌ت پێ بڵێم خه‌ڵكان له‌سه‌ر هه‌ردی پته‌و و قاییم

ده‌كه‌ون... بۆیه‌ هه‌رگیز دڵت گیرۆده‌ی زێڕ و زیو مه‌كه‌، گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه‌

هه‌تاوه‌ كه‌ به‌ختیارانه‌ به‌ گه‌ردنی هه‌موو كه‌س ئه‌دره‌وشێته‌وه‌.))

هه‌میشه‌ یه‌كێ هه‌یه‌ له‌ تۆ باشتر سه‌ما ئه‌كا.

ئه‌مه‌یه‌ چامه‌ی هه‌میشه‌ زیندووی ژیان، هه‌وڵی لێوان لێو له‌ گرتنه‌وه‌ی مێژووی هه‌ڵخلیسكاو و

ناونانی ڕۆژگاره‌ بێ ناوه‌كان.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت