ما 2703 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاکۆ محەمەد سابیر

برا سەرت گەورەبێت شەپقەیەک جامەدانەیەک بۆت دەشارێتەوە. گوێکانت گەورەبوون  بەپرچت دای دە پۆشیت. لچت زەردەدەوڵە پێوەی بدات خەڵکی پێی جوانە، چاوت گەورەبێت ژنان کەیفیان پێدێت، بیلامانا قونت گەورەبێت هێژن مۆدیلە بەس لوت بەڵایە کە گەورەبێت. 

 

 

خوا قەزا

ئاکۆ محەمەد سابیر

مامۆسا سەلامون عەلەیکم.

وەعەلێکومە سەلام خوا قەزا یاخودا بەخێربێیت.

ئە وە خێرە کەوتویتە ئەم ناوە.؟ دەڵێی ڕەحمت جولاوە یاخەونت پێوە بینویم.

بە خودای مامۆسا خەجاڵەتی لای تۆم، لە قسوڕم عەفوکە.

خۆت دەزانیت دنیا کە وا سەرقاڵی کردوین کیشە وموشکیلە هێندە زۆربووە برا نای پەرژێتە سەر برا.

خوا قەزا دەی ئەمرکەو لە خزمەتدام.

مامۆسا زاڵم ئەمر نەکات، کێشەیەکی زۆر گەورەم هەیە پێویستم بە دووسەد هەزارێک هەیە تا بەهارێ ئەوەڵ

ڕۆژی بەهار بیزەبت ڕۆژی نەورۆز بۆتی دێنمەوە.

خوا قەزا چی قەماوە خێرە؟ نەوتو غاز لەماڵتا نیە؟ یا خوا نەوخواستەحادیسەیەک ڕویداوە لە دەستت؟

مامۆسا چی بێت لە تۆ نهێنی، گیرم خواردووە بەدەستلوتمەوە تادێت گەورەتروو ناقۆڵا دبێت. دەمەوێت  بیبڕمو بچکۆلەی کەمەوە، تەماشای کە بەخودای

 هەفتەی پێشوو هێندەگەورە نەبوو، هەتا بچمە تەمەنەوە گەورەتردەبێت.

ها هاها هاها خوا قەزا بەڕاستە یا ڕادەبوێری؟

نە بەخودای مامۆسا حەدم چیە بەخودای بە ڕاستمە.

کورە خوا قەزا شێتم مەکە لوت کەی کێشەیە وتم خوایە چی بووە هەر زراوم چوو!

مامۆسا لوت کێشەنیە؟ سا وەڵاهی لەم ڕۆژگارە دا گەورەترین کێشەیە. برا سەرت گەورەبێت شەپقەیەک جامەدانەیەک بۆت دەشارێتەوە. گوێکانت گەورەبوون  بەپرچت دای دە پۆشیت. لچت زەردەدەوڵە پێوەی بدات خەڵکی پێی جوانە، چاوت گەورەبێت ژنان کەیفیان پێدێت، بیلامانا قونت گەورەبێت هێژن مۆدیلە بەس لوت بەڵایە کە گەورەبێت. خەڵکی حەزدەکات هەموو شوێنێکی گەورەبێت، تەنها لوتی نەبێت بچوکی دەکاتەوە.

مامۆسا بەنی ئادەم فێڵبازترین مەخولوقە لەسەر زەوی لە سمۆرە زۆرزانترە بۆ شتومەک شارنەوە، لە ڕێوی فێڵبازترە بۆ قۆڵبڕێن و فریودان، ئەمما لوت لەشوێنێکی وا حەساسدایە ناتوانی بەهیچ بیشارێتەوە، چما ئەو عالەمەی شێت بووە کەوتوۆتە لوت بڕین  وگچکەکرنەوەی. مامۆسا لوت سەنتەرە سەنەتری بە شەرە، بەخودای لەم ڕۆژانەدا بە ژنێکی عەرەبم وت بۆشوم پێناکەیت، ئەزانی وتی چی؟ وتی دەترسم شەوێ بەلوت هەڵمژیت و بکەومە نێولوتتەوە. چوومە داوای خزمێکی خۆم ئەزانی وتی چی؟ وتی بەقەدەر لوتت زێڕم بۆ بکەیت ڕازی دەبم. مامۆسا خزمێکمان پزیشکی لوت بڕین وجوانکاریە بڕوات هەبێت سوێندت لەسەرم نیە بۆئاهەنگی ڕۆژی لە دایک بونی کچکەی یەک ماشێنی لەم مۆدیل بەرزانەی کیلۆمەتر سفر کردبووە دیاری.

ئێ باشە خوا قەزا گەر خزمتە با لوتت بە قەرز بۆ کورت کاتەوە.

مامۆسا ئەو هێژێت لوتێکت بە بەلاش بۆ دەکەم لوتێکێشیان لەسەرخۆت.

بۆ خوا قەزا  تۆ چەن لوتت هەیە؟ بەنی ئادەم هەیە دوولوتی هەبێت هاهاها؟

مامۆسا ئەو هێژێت لوتی تۆ زۆر گەورەیە سێ دەبڵە ئیشی زۆر دەوێتن.زیادەکەشی پارەناکات بۆت بفرۆشم.

بەخودای خوا قەزا قەناعەتت پێکردم بۆ مەسەلەی گرنگی  لوت، بەڵام بۆ داوکاریەکەت هەڵبژاردنەکەت هەڵەیە.

ئێ بۆ مامۆسا تێم گەیەنە بۆ هەڵەم ڕەحمەت لەبابت.

خوا قەزا تو دینت لەم ڕۆژگارەدا خەڵکی پارەی پێویست بێت دەچێت لە مامۆستای قەرزدەکات؟ کەس نا مامۆستا!؟

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت