نه‌ژاد عزیز سورمێ
شار له حاڵه‌تی ئێستایدا وا دێته پێش چاو په‌ناگه‌یه‌كی كاتیی بێ، به زۆر نه‌بێ هیچ كۆڕێكی لێ گه‌رم نابێ. له گرێژنه چووه، به‌ندی به چیمه‌نتۆی كه‌ڵه‌كه‌كراوی سه‌ریه‌كتر و به نه‌خشه‌ی خواستراوی نامۆوه پساوه. نه‌گشتیی ڕه‌ها ده‌رده‌بڕێ، نه له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆیدا هه‌ڵنراوه ، به‌ڵكو له ڕوانینی كاتیی سه‌قه‌ته‌وه ، به‌ڕاده‌یه‌ك ساختمان و بیناكان له میكانۆی ده‌ستی منداڵان ده‌چن.
شار له هه‌ڵبوون و كوژانه‌وه‌یدا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
(ئه‌دۆنیس)ی شاعیر شاری بێرووت به چه‌ند سندووقێك ده‌شوبهێنێ، تاریك و داخراو. ئێستا شاره‌كان وه‌ك جاری جاران نه‌ماون كه له تێكستێكی لیریكی ده‌چوون و به گه‌لێك یاده‌وه‌ری قۆناغه جیاجیاكانی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌بوون و ڕۆشناییان له تۆقه‌لانان ده‌بینرا. شاره‌كانیش وێنه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تێیدا ده‌ژین هه‌ڵپه‌ی شتێكیانه نازانن چییه، به‌خێراییه‌كی نه‌گه‌ڕ و بێهوده به دوای یاداوه‌رییه‌كانییانه‌وه به‌ڕێوه‌ن، به‌ڵام بۆ كوێ؟ خۆشیان نازانن!
ئه‌دۆنیس هه‌ر له باسی بێرووتدا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بێرووت (بێگومان ئه‌و باس له بێرووتی ئێستا ناكا كه بووه به تاقیگه‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانی و له مێژوو خراوه‌ته ده‌ره‌وه) له شوێنه‌واری ڕۆژئاوا دابماڵن له دوو شتی زیاتری تێدا نامێنێته‌وه، مزگه‌وت و كه‌نیسه.
)شار) هه‌ڵكه‌وتێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، له ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیا، بۆیه تا بكرێ ده‌خوازێ له كه‌له‌پووری كه‌ڵه‌كه‌بووی خۆیه‌وه گه‌شه بكات، به‌نه‌خشه و پلانێك ڕێگه نه‌درێ له سرووشتی ده‌وروبه‌ریدا بتۆرێ.
ئه‌مه كاری ئه‌ندازیاره‌كانمانه، كه جێی داخه به میتۆدی باڵانوێن كار ناكه‌ن، بۆیه ده‌بینی بیناكانیشمان وه‌ك خۆمان به نه‌زمی ئه‌وپه‌ڕگیرایه‌تی چاو له ده‌ر و دوور له‌و ئاهه‌نگه هێمنانه‌ی ئاسۆمان له‌به‌ر چاو ون ناكا و پێی ڕاهاتووین.
ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆكی شاره‌كانمان له پێویستی ئاده‌میانه‌دا سه‌رچاوه ناگرێ، له‌وه‌ڕا سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌میشه ده‌وروبه‌ر ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه.
شاره‌كانمان زیاتر له كۆمه‌ڵێك كوتله‌ی كۆنكرێتی و مه‌ڕمه‌ڕی كه‌ڕوڵاڵ ده‌چن به ته‌ك شه‌قام و شۆسته‌ی به‌رته‌نگ و هه‌ناسه‌سوار، دانیشتووانه خه‌مخۆره‌كانیان نابینن، ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه له‌گه‌ڵ سرووشتی خۆیدا بیهێننه‌وه و له یاده‌وه‌ریی ده‌سته‌جه‌معیدا جێی بكه‌نه‌وه.
شار له حاڵه‌تی ئێستایدا وا دێته پێش چاو په‌ناگه‌یه‌كی كاتیی بێ، به زۆر نه‌بێ هیچ كۆڕێكی لێ گه‌رم نابێ. له گرێژنه چووه، به‌ندی به چیمه‌نتۆی كه‌ڵه‌كه‌كراوی سه‌ریه‌كتر و به نه‌خشه‌ی خواستراوی نامۆوه پساوه. نه‌گشتیی ڕه‌ها ده‌رده‌بڕێ،
نه له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆیدا هه‌ڵنراوه ، به‌ڵكو له ڕوانینی كاتیی سه‌قه‌ته‌وه ، به‌ڕاده‌یه‌ك ساختمان و بیناكان له میكانۆی ده‌ستی منداڵان ده‌چن. جوانن كه خانوویه‌كی جوانی پێ دروست ده‌كرێ، به‌ڵام بێگیانن و دوورن له ژیان.
ده‌خوازێ پێش ئه‌وه‌ی له شاره‌كانمان هه‌ڵبێین، هه‌وڵێك به‌و ئاراسته‌یه بدرێ شاری تۆراو له‌گه‌ڵ دانیشتووانیدا ئاشت بكرێته‌وه.